Accessibility links

سەرباری فشارەکانی چین بەڵام خۆپیشاندان لە هۆنگ کۆنگ بەردەوامە


هەزاران خۆپیشاندەری ناڕازی هاتنە سەرشەقامێکی هەرە بەنێوبانگی هۆنگ کۆنگ و داوای دیموکراسی دەکەن، وەک ئاڵنگارییەکی نوێ دژی چین لەکاتێکدا هۆشداری و جوڵەیەک بۆ ئەو قەیرانەی کە هەروادێت و تاودەسەنێت بەردەوامە.

ئەم هەفتەیە بێژینگ و دەسەڵاتی خۆجێی دەنگیان لەڕیی دەستگیرکردنی دەیان کەسەوە هەوڵی سەرکەوتکردنی خۆپیشاندەرانیان دا، هەروەها لەشکری چینیش دەڵێت ئەگەر داوامان لێبکرێت بە تەواوەتی لەئامادەباشیداین بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی ئەو خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەو لێخۆشبوون و لێبووردن نییە لەوبارەیەوە.

بەڵام سەرباری ئەو فشارانە خۆپیشاندەران پەشیمان نەبونەتەوەو بەڵێنی ئەوەیان داوە کە هەستن بە ڕێکخستنی ژماریەکی زۆر لەخۆپیشاندەران و سازکردنی ناڕەزایی بە درێژایی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتووش.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان کە ناوی ئاهکیتە بە ئاژانسی فرانسپرێسی ڕاگەیاند کە تا فشارەکانی حکومەت زیاتر بن بۆ سەرکوتکردنی ئێمە، ئێمەش بە ژمارەی زیاترەوە دێینەوە سەرشەقامەکان تا ئەوکاتەی وەڵامی داواکارییەکانمان دەدەنەوە.

لەکاتێکدا یاسای ڕادەستکردن ڕێگە دەدات تاوانبارە گومانبارەکان ڕەوانەی خاکی چین بکرێن بۆ دادگایی کردن، ئەو یاسایە وا لێکدەدرێتەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو جیاوازی لەنێوان سیستمی یاساییدا دروست دەکات و کاردەکاتە سەر گروپە کاردارییە نێونەتەوەییەکانی هۆنگ کۆنگ و کۆمەڵگای یاسایی و ئەو پارتانەشی کە سەر بە دیموکراسیەکانن.

سەدان هەزار خۆپیشاندەر لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابوردوودا ڕژانە سەر شەقامەکان لەو دەمەی کە بڕیاربوو پەرلەمانی هۆنگ کۆنگ تاوتوێی ئەو یاسا پێشنیازکراوە بکات.

خۆپیشاندانەکانی کە بوون بە مایەی توندوتیژی و پێکدادان لەگەڵ پۆلیسدا خۆپیشاندانەکانی دیموکراسی ساڵی 2014 ی وەبیرهێنایەوە کە بەهێزتر و توڕەیی زیاتری پێوە دیاربوو.

پێشنیازی ئەم گۆڕانکارییانە لەیاسای هۆنگ کۆنگدا بوون بەهۆی ڕەخنەی کۆمەڵگای نێونەتەوەی لە ناویاندا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش. هەفتەی پێشوو چین ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای تاوانبار کرد بەوەی دەستدەخاتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیەوە. پەکین خۆپیشاندانە گەورەکەی هۆنگ کۆنگ کە بە شێوەیەکی گشتی بە ئاشتیانە بوو بە ئاژاوە لە قەڵەمدەدا و خۆپیشاندەرانی بە ئەنجامدانی توندوتیژی تاوانبارکردووە.

هۆنگ کۆنگ کە کۆڵۆنی پێشوی بەریتانیا بوو، دەسەڵاتی ئەتۆنۆمی 50 ساڵی پێدرابوو پاش ئەوەی لە ساڵێ 1997 بگێڕدێتەوە بۆ سەروەری چین. بەڵام زۆرێک لە خەڵکی لە هۆنگ کۆنگ نیگەرانی ئەوەیان هەیە هێواش هێواش خەریکە سەرپێچی لەو مافانەیان دەکرێت و زیاتر کۆنترۆڵ دەکرێن.

XS
SM
MD
LG