تیمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى پارێزگاى سه‌ماوه كۆتایى به كاره‌كانى هێنا، به پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گۆڕه‌ى هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، 171 ڕووفاتى تێدا بووه، گومان ده‌كرێت سه‌رجه‌میان قوربانیانى تاوانى ئه‌نفال بن.
له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، رایگه‌یاند"ڕووفاته‌كان براون بۆ به‌غدا بۆ پشكنین."
وتیشى"گومان بكرێت قوربانیه‌كان خه‌ڵكى هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بن، سمپڵى خوێن له دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه وه‌رده‌گیرێت، تا ناسنامه‌ى قوربانیه‌كان بزانرێت."
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا كه لهسهرچاوهیهكى تایبه‌ته‌وه دهستیكهوتوون، له‌و 171 كه‌سه‌ى له نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ماوه‌دا بوون، 97 كه‌سیان ژن و 74 كه‌سه‌ى تریان منداڵ بوون.
زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك ناسنامه له نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ناسنامه‌كان زۆربه‌یان رزیون و ناتوانرێت بۆ ناسینه‌وه‌ى قوربانیه‌كان سودیان لێوه‌ربگیرێت.
وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌رچه‌نده شایه‌تحاڵ هه‌یه كه گوایه قوربانیه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌ى گه‌رمیان بن، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له ته‌نها له‌رێگه‌ى پشكنینه‌وه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود، روونیشیكرده‌وه گۆڕى تر‌ى به كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
له‌كۆتایى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان باسى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئێزیدیهكانى كرد، وتى"ده‌بێت حكومه‌تى عێراق ئێزدیه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشى داعش ناوچه‌ى جێناكۆكن."