Accessibility links

دکتۆر سەنگەر: سیاسەتمەدارانی کورد لە باشوری کوردستان بازرگانی بە سیاسەتەوە دەکن


Dr. Sangar Saidwadr

هەر وەکو دەبینین و باس دەکرێ سیستمی بەریوەبەردن و فەرمانرەوایی کردن لە هەرێمی کوردستان لە ئاست سیستمە پێشکەوتووەکانی جیهاندا نییە و لە زۆر روەوە لە پاشدایە و لێکۆڵەران و شارەزایان لەو بروایەدان كیشەی سەرەكی لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە فەرمانرەوایانی یان دڵسۆز و نیشمان پەروەر و لە سیاسەت نازانن وە یاخود سیاسەتمەدارن بەڵام بازرگانی بە سیاسەتەوە دەکەن و دڵسۆز و نیشتمان پەروەریش نیین.

ئاخۆ بۆ " ئەوانەی دڵسۆز و نیشتمان پەروەرن لە سیاسەت تێناگەن" ؟

چما " سیاسەتمەدارەکان نە دڵسۆز و نیشتمان پەروەن و بگرە بازرگانی بە سیاسەتەوە دەکەن؟

ئەگەری ئەوە هەیە ئەم سیاسەتمەدارە بازرگانانە بە هۆێ بەرژەوەندیەکانیان پشت لە گەل و وڵاتەکەیان بکەن؟

وەکو دەووترێ سەرکردەکانی ئەمرۆێ کوردستانی عێراق کە لە شاخ و چیاکان هاتنە خوارەوە کڵاش و پاتە لە پێی بوون و نانە رەقە لە گیرفانیاندا بوو، بەڵام ئەمرۆ زۆری لەوانە میلیۆنێر و لەوانەش بیلیۆنێر بن، چۆن وا زوو خۆیان بەو ئاستە گەیاند؟

بەس ئەو کەسانەی لە هەندەران لە ئەوروپا و ئەمەریکا ژیاون و هەندێکیشیان گوایە رۆژێکیش پێشمەرگایەتیان نەکردووە و ئەمرۆش نەک هەر لە هیچەوە بونەتە میلیۆنێر بەڵکو گەیشتوونەتە لوتکەی دەسەڵات. ئەمانە چۆن وا زوو خۆیان پێی گەیاندن، ئایا بە هێز و توانای خۆیان بوە؟

زۆر جار کە باسی ئەم سیاسەتمەدارە بازرگانانە دەکرێ وەکو تێبینی دەکرێ ناو هێنانیان بڤەیە، کەسانێک دەڵێن تا چەند لە جیاتی ئەوەی ئەو ناوانە ئاشکرا بکرێن و بگرە ڕسواش بکرێن دەبێ هەر وا پەردەپۆش بکرێن؟

دکتۆر سەنگەر سەید قادر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی " ئیمارات" و " رۆژهەڵاتی ناوەراست" بۆ لێکۆڵینەوەکانی یاسایی و ستراتیژی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لە کوردستانی باشور چینی سیاسی بە دوو جۆر دابەش بوونە، بەشێکیان ئەوانەن کە کەسانێکی دڵسۆز، نیشتمان پەروەر وە خاوەن مێژوویەکی پاکن بەڵام کێشەی ئەمانە ئەوەیە هەرچەند لە دەسەڵاتیشدان بەڵام لە سیاسەت تێناگەن وە لە رووێ سیاسیەوە کەسانێکی سیاسی نیین وە چینی دووەمیان ئەو کەسانەن کە کەسانێکی سیاسین وە بە واتای ووشە سیاسین بەڵام ئەمانە سیاسیەکی بازرگانن، واتە سیاسەتیان کردوە بە هۆکارێک بۆ بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە بۆ خۆ دەوڵەمەند کردنیان کە ئەمەش کاریگەریەکی زۆر نە باشی لەسەر کۆمەڵگای کوردی هەبوە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە لە کوردستان هەتا ئێستا بریاری سیاسی لە کوردستان برێارێکی سیاسی درووستکراو نییە".

دکتۆر سەنگەر هەر وەها دەڵێت " لە جیهاندا بریاری سیاسی ئەبێ درووست بکرێت وە لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە وە ناوەندەکانی توێژینەوە وە راوێژکارەکان، بە هەموو ئەو کەسانەوە بریار درووست ئەکرێ نەک ئەوەی میزاجی سیاسی کەسێک یا دوو کەس وە یاخود گروپێکی دیاریکراوو بێت، چونکە بریاری سیاسی بریارێکی مەترسیدارە وە کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگادا دەبێ، چ لەسەر ئاستی کایەی ئابوری، کایەی سیاسی، کایەی کۆمەڵایەتی، کایەی پەروەردەیی، کایەی بازرگانی وە پەیوەندیە نیۆنەتەوەییەکان، کێشەی کوردستان هێشتا قۆناغی شورشی تێنەپەڕاندووە وە ئەو کەسانە لە رابوردوودا لە شاخ بوون کەسانێکی شۆڕشگێڕ بوون وە خەباتیان بۆ دۆزی ڕەوای کورد کردووە وە ئەم کەسانە کاتێک هاتنەوە ناو شارەکان هەر ئەم شۆڕشگێڕانە بوون کە دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام عەقڵی شۆڕشگێڕی زۆر جیاوازتر لە عەقلی بەرێوەبردن وە بەرێوەبردنی شار زۆر جیاوازترە لە بەرێوەبردنی عەقڵی بەرێوەبردن لە شاخ ".

دکتۆر سەنگەر دەشڵێت " کێشەی سەرەکی کوردستان ئەوەیە بازرگانی کایەیەکی تاێبەت و بەرژەوەندیەکی تاێبەتە، بەڵام سیاسەت کایەیەکی گشتیە وە خزمەتگوزاریەکی گشتیە، بۆیە کاتێک ئەم بەرژەوەندیە تاێبەتیانەی کەسی سیاسی کە بەرژەوەندیەکی بازرگانیە لەگەڵ بەرژەوەندەکانی خەڵک کە بەرژەوەندیەکی سیاسیە پێکەوە گرێدەدرێن ئەمەش وا دەکات کاریگەریەکی خرابی هەبێت لەسەر ئاستی ژیانی کۆمەڵگا و لەسەر فەرمارەوایی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:51 0:00

XS
SM
MD
LG