Accessibility links

ئێسقانی دایناسۆریکی زەبەڵاح لە باشوری فەرەنسا دەدۆزرێتەوە.


پاریس – لەپێگەیەکی بەبەردبوەکان لەباشوری فەرەنسا کە لە ساڵی 2010ەوە کاری تێدا دەکەن، هەفتەی ڕابردوو زاناکانی زانستی بەبەردبوو لە فەرنسا ئێسقانێکی ڕانی دایناسۆرێکی زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە.

باوەڕێک هەیە ئەو ئێسقانی ڕانەی درێژیەکەی 2 مەترە و لەپێگەی ئەنجاک شارێنت دۆزراوەتەوە ئێسکی دایناسۆری جۆری Herbivorous (هێربڤەرس) بێت، ئەوانەی مل و کلکیان درێژە و گیاخۆرە، لە کۆتایی سەروەختی جۆراسیدا بەر لە 140 ملێۆن ساڵ هەبوون.

ڕۆنان ئەلەین زانای بەبەردبوەکان لە مۆزەخانەی مێژویی نیشتمانی لەپاریس بەڕۆیتەرزی ووتوە "ئەم دۆزینەوەیە گرنگە، شێوەی مانەوەی ئەو ئێسقانە سەری سووڕمانووم".

وتیشی " ئەم گیان لەبەرە زەبەلاحانە کێشیان لە نیوان 40 بۆ 50 تەن بوە.

ئەلەین دەڵێت لەوەتای ساڵی 2010ەوە زاناکان لە پێگەکەی نزیک شاری کۆنیاک زیاتر لە 7500 پارچەی بەبەردبوویان لە 40 جۆری جیاواز دۆزیوەتەوە، ئەمەش بەگەورەترین دۆزینەوەکان لەئەوروپادا دادەنرێت.

ژمارەیەکی کەم وڵات ڕێوشوێنی دژ بە جگەرەکێشان پەیڕەو دەکەن

جنێف – ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتان کرد کۆمەڵێک ڕێوشوێنی کاریگەر لەڕوی تێچوونەوە دژ بە جگەرەکێشان جێبەجێکەن، وەک دەڵێت هاریکاری جگەرەکێشان دەکات دەست لەو کارە هەڵگرن.

ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پەرەوپێشچوونێک لە هەوڵەکانی دژ بە جگەرەکێشان دەدرێت بەدەستهاتوە، بەڵام وەک پێویست نیە.

توێژینەوەیەکی ئامار دەردەخات 36 وڵات، لەئەمانجەکانی یارمەتی کەسانی جگەرەکێش دەدات دەست لە کێشانی هەڵگرن، یەک یان دوو بڕیاریان جێبەجێکردوە. تورکیا و بەرازیل تەنها دوو وڵاتن پابەندی هەموو ڕێنمایەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بوون. ڕێنمایەکانیش بریتیە لە دانانی وێنەی ئاگاهی لە مەترسیەکانی جگەرەکێشان، ڕاگرتنی ریکلام بۆ جگرە و بەرزکەدنەوەی باج لە سەر بەرهەمەکانی جگەرە.

سەرباری ئەو بەرەوپێشچوونە هێشتا جگەرەکیشان ساڵانە هۆکاری گیان لەدەستدانی 8 ملێۆن کەسە لەجیهاندا ، 80%ی ئەوانە لەوڵاتانی بەرەوپێشچووندان.

بەڕێوەبەری بەرنامەی دژە تووتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڤیانیاک براساد، پیشەسازی توتن توومەتبار دەکات بەوەی ڕێگای پێچوو پەنا بەکاردێنێت، ڕێگای نوێش دەدۆزێتەوە بۆ بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی زیاکردنی فرۆشتنی جگەرە. هەروەها ووتیشی پیشەسازی جگەرە خۆی دادەڕێژێتەوە بەهیوای دەربازبوون لەو ناوبانگە خراپەی هەیەتی و ڕەوایی بەدەستبێنێتەوە، هۆکارێکیش ئەوەیە کۆمپانیاکان بەرهەمی نوێ دەدۆزنەوە، ئەمەش حکومەتەکانی ناچار کردوە بڕیاری یاسایی ئەهوەنتر دەرکەن بۆ فرۆشتنی، ئەم کێشەیەش لەهەموو جیهاندا هەیە".

براساد دەڵێت "پیشەسازی تووتن چەند جێگرەوەیەکی بۆ جگەرە بەرهەم هێناوە و دەڵین مەترسی کەمترە لەجگەرە. سەرباری ئەوەش دەڵێت بەرهەمەکانی ڤایپ تووتنی تێدا نیە بەڵام نیکۆتینی تێدایە – هیچ بەڵگەیەکیش نیە جگەرەی ئەلکترۆنی یارمەتی دەستهەڵگرتن لەجگەرەکێشان دەدات".

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهی دەدات لەوەی تووتن تێچوونی تەندروستی و ئابوری زۆر هەیە. دەڵێت جگەرە فاکتەری مەترسی یەکەمە بۆ نەخۆشی دڵ و لولەدەمار و نەخۆشی شێرپەنجە و سیەکان.

ڕێکخراوەکە دەڵێت ساڵانە 1.4 ترلێۆن دۆلار تێچوونی ئابوری پیشەسای جگەرەیە لەجیهاندا.

فەرەنسا سەتەلایتی چاودێری بچووک (ترسناک) دەنێرێتە ئاسمان بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمان.

پاریس (ڕۆیتەرز) – وەزیری بەرگری فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا پلانی هەیە لەساڵی 2023 سەتەلایتی چاودێری بچووک بۆ ئاسمان بنێرێت بۆ پتەوکردنی بەرگری و پاراستنی سیستەمی سەتەلایتی.

فلۆرنس بارلی وەزیری بەرگری ووتی"فەرەنسا ناچێتە پێشبرکێی خۆپڕچەککردن، دانانی "ڕابەرایەتیەکی ئاسمانی" نوێی فەرەنسا ئەوەی سەرۆک ئاشکرای کرد ، لەبنەڕەتدا بەشێکە لە ستراتیجیەتی پتەوکردنی توانای بەرگری نەک هێرشبردن".

بارلی لە بنکەی ئاسمانی (لێۆن مۆنت)تەوە وتی "ئەگەر بمانەوێت تاوانامان هەبێت کاری سەربازی دروست لەئاسمان بکەین، ئەوا پێویستیمان بە برەو پێدانی توانامانە لەکاتی کاردانەوە بەتەنها".

خواستی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆن لەدامەزراندنی ڕابەرایەتیەکی ئاسمانی، ئەوەی ڕایگەیاندا لەمانگی 9ی داهاتوودا دەستپێدەکات، بەهەنگاوی پلانەکەی سەرۆکی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکادا دانۆلد ترامپ دەروات بۆ چوونە هێزێکی ئاسمانی نوێوە ئەوەی دەبێتە بەشی شەشەم بۆ هێزی ئەمریکا بەهاتنی ساڵی 2020.

بارلی باسی لە سەتەلایتە بچووکەکان کردو وتی "لەساڵی 2023دا لەئاسمان دەبێت و دەخولێتەوە، چاوی زیاتری سەتەلایتە گەورەوکان دەبێت، هەروەها بارلی داوای لە هاوپەیمانانی فەرەنسا کرد پێکەوە کاربکەن لەسەر چاودێری ئاسمان، ووتی "من بەتایبەتی ئومێدم بە ئەڵمانیا لەچاودێری ئاسمانداهەیە".

دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردودا سەتەلایتێکی ڕوسیا لەکارێکی سیخوڕیدا هەوڵیدا زانیاری لە سەتەلایتێکی فەرەنسا و ئیتالیا وەرگرێت کە ئەو 2 وڵاتە بۆ پەیوەندی هەوڵگری بەکاری دێنن، فەرەنسا گەشتە ئەو باوەڕەی دەبێت توانای بەرگری ئاسمانی بەهێزتر کات.

چالاکی چاودێری فەرەنسا لەئاسماندا لەئیستادا ئەرکی ئاژانسی ئاسمانی فەرەنسایە ناسراو بە (CNES).

XS
SM
MD
LG