Accessibility links

شەمال بەشیری: باس لە چەواشەکاریەکانی رووداوەکەی رستورانی حوقە باز لە هەولێر دەکات


ShamaL Bashiri
ShamaL Bashiri

رووداوەکەی رستۆرانی حوقە باز لە هەولێر، هەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە لەوانەیە بە هۆێ هەستیاری رووداوەکە و پەیوەندی بە تورکیاوە ئەگەری ئەوە هەیە راستیەکان وون بن.

ئاخۆ لێکۆڵینەکانی دەزگاە زانیارەکان بە ئاراستەیەکی راست و درووستدا دەرۆن؟

لەو سیناریوانەی کە لەملا و لەولا باسی لێدەکرێت، ئاخۆ کامەیان راستە؟

ئایا ئەمە شەڕی بنەماڵەی بارزانی و ئامۆزاکانە وەکو باس دەکرێ؟

لایەنێک دەڵێت مەتین بارزانیە، لایەنێک دەڵێت نە ئەوە کاری پەکەکەیە، لایەنانێکی تر دەڵێن نەخێر ئەوە کارێکی ئەرگەنەکۆنیە، ئاخۆ لەو جۆرە چەواشەکاریە کامیراکان چی دەڵێن؟

وەکو لە میدیاکاندا باس دەکرێ تورکیا و پارتی لەم رووداوەدا دەست بۆ پەکەکە درێژ دەکەن، پەکەکە هەر لە سەرەتاوە لەو رووداوەدا خۆێ بەرپرس نەزانی، پەکەکە کە توانای ئەنجامدانی کار و کردارێکی لەو جۆرە زۆر گەورەترە، بۆ لە کاتێکدا لە هەوڵی خۆ دەرکردنە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا و ئەوروپاییەکان و ئەو بارودۆخەی لەسەر سنوورەکاندا لە ئارادایە کارێکی لەو جۆرە و لەو ئاستەدا ئەنجام بدات؟

​شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا شەقامی کوردی لە رووداوی رستۆرانی حوقە بازدا دابەش بوە بە دوو لایەندا، لایەک کە هیچ باوەریەکی بەو زانیاری و بانگەشانە نییە کە دەزگاکانی هەواڵگری بڵاوی دەکەنەوە بە تاێبەتی دەزگای پاراستنی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وە ئەوە وەکو فیلمێک و شانۆگەریەک تەماشا دەکەن وە هەموو ئەو زانیارانەی لەو سەرچاوە دێنە دەرەوە دەیبەنە ژێر پرسیارەوە، لایەنێکی دیکەش هەیە کە لایەنیسەر بە دەزگای پاراستن و پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقە و هەوڵ دەدات رۆژ بە رۆژ لە رێگاێ تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و دەزگاکانی راگەیاندنیاندا ئەو سیناریۆیە زیاتر دەرخواردی خەڵک بدەن و رای گشتی قەناعەت پێی بێنن بۆ ئەو سیناریۆیەی کە داڕێژراوە ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " دەزگای پاراستن وەکو زۆربەی کاتەکان هەوڵی داوە لە جیاتی روونکردنەوە ئاوەکە زیاتر ڵێل بکا، لە جیاتی زانیاری بڵاو بکاتەوە، زانیاری درووستکراوو دەرخواردی خەڵک بدا و لە هەمان کاتیشدا هەوڵ دراوە ئاڕاستەی رووداوەکان لە بەرژەوەندی ئەو دۆخەدا بڵاو بکرێتەوە و پەرە پێیبدرێتکە لە خزمەتی ئەو شەڕەدا بێت لە خواکورک لە هەرێمی برادۆستیەکان لە ئارادایە ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " مەتین بارزانی نەیتوانی هەبوونی خۆێ لەو رستورانەدا ئینکار بکا، بەڵام کەسێکی وەکو مەتین بارزانی ئەگەر لەو رستورانەدا بوە تەنها بە بانگەشەی ئەوەی کە من لەو رستورانەدا بوم بەڵام من ئەو کارەم نەکردووە بەس نییە بەڵکو دەبا ئەو دەم وەکو شاهیدێک لەم رووداوەدا قسەی کردبا، بەڵێ کاتێک ئەو لەو رستورانەدا بوە کە واتە ئەو یەکێک لە (شاهید حاڵەکانی) ئەم رووداوەیە ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " زۆر زۆر ئاساییە کە پەکەکە لە باشوری کوردستاندا رۆژانە ئەندامانی سەرکردایەتیەکەی تیرۆر دەکرێن و شەهید دەکرێن، رۆژانە لەو هەرێمەدا سوپای داگیرکەری تورک بە ناو شەقام و شاردا دێن و لە هەرێمەکانی باشوری کوردستان جێگیر دەبن بۆ شەڕ لە دژی پەکەکە خەڵک هان دەدرێن کە بێن سیخوڕی و ئاژانی بکەن لە دژی پەکەکە و دەزگای ئیستخباراتی پارتی دیۆکراتی کوردستان ڕۆژانە لە خزمەتی سوپاێ تورکدایە لەو شەڕانەی لە خواکورکدا لە ئارادایە زۆر زۆر ئاساییە کە پەکەکە لەو گۆڕەپانەدا بەرگری لە خۆێ بکا ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:21 0:00

XS
SM
MD
LG