Accessibility links

دیدو بۆچوونی جیاجیا لەسەر ڕووداوی تەقەکردن له‌ هەولێر


سەبارەت بە ئاشکرا کرکردنی ئەو کەسانەی کە بە گوتەی دەزگا ئەمنییەکان تومەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیەی نێو چێشتخانه‌یه‌ک له‌ هەولێر، دەنگی ئەمەریکا ڕاو وسەرنج و بۆچوونی چەند کەسی وەرگرتووە.

حاکم ئومێد وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لێکولەرەوەی دادوەری بە چاودێری و سەرپەرشتی دادوەری لێکوڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لەحزاتی یەکەم پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و لێکولینەوەش لە ژێر سەرپەرشتتی دادوەری لێکولینەوەی هەولێر بوو. ڕاستە ئەمە کاری پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی تر دۆزینەوەی تاوانبارانه‌، بەڵام بابەتی دادگایی کردن هێشتا ماویەتی هێشتا لە پڕۆسەی لێکولینەوە دایه‌.

بە بڕیاری دادوەری لێکولینەوەیە ئەمانە دەستگیرکراون دواتر پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکولینەوە پەڕاوەکە دەچێتە دادگای تاوانەکانی هەولێر چونکە ڕوداوەکە لە هەولێر ڕوویداوە ئەمانە دەبێت لە دادگاکانی کوردستان دادگایی بکرێن و لە پرۆسەیەکی شەفاف و عەلەنیشدا و هیچ تەم و مژ و گومانێکیش نامێنێت ئەو دانپێدانانە کە کرا ئەمە دوای ئەوەی لە بەردەمی دادوەری لێکولینەوە ئیعتیرافیان کرد ئینجا هێزە ئەمنیەکان ئەم دانپێدانانەیان بڵاوکردووتەوە."

محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بەهیچ شێوەیەک وەک چۆن دەزگای ئاسایش یان دەزگای دادوەری یان دەزگای حکومی بۆیان نییە دەستکاری کاری ئێمە بکەن ، ئەمانە چەند قۆناغێکە قۆناغی دەستگیرکردنی تاوانبار لە هەموو شوێنێک ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە کەواتە نە دەستەی مافی مرۆڤ نە حکومەت و قەزا ئەو مافە نامینێنت، دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆی ئەو پرۆسانە تەنها و تەنها دوو ئەرکمان هەیە ئەرکێکیان ئەوەیە کە چاودێری پرۆسەکان دەکەین بزانین ئەم قۆناغانە چوون بەڕێوە دەچن وبە شێوەیەکی گشتی قۆناغی دادگاییەکان چییە؟ ئایا ئەم کەسانە کێنە ئایا ئەم ئیعتیرافانه‌ چۆنن؟ پڕۆسەی کۆتایی حوکم هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە چونکە هەر یەکێک لەوانە بە پێ مادە جیاوازەکان و بە پێی تاوانەکە حوکمەکانیان جیاوازە هەمیشە لە یاسا ئەو کەسەی کەسێک دەکوژێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە شوێنەکە بەشداربووە بە شتێکی دیکە وەک یەک نابێت حوکمەکان جیاوازە، تاوانەکان جیاوازە، بۆیە ئەرکی ئێمە سەرەتا چاودێری کۆی پرۆسەکەیە."

بارزانی عەلی حەمە نووسەر و ڕۆژنامەنووس بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دوو دیدگای جیاوازم هەیە؛ بە پێی هەموو یاسا و پێناس و مادە قانوونیەکانی کە لە بەردەستی ئیمەدایە وەکو ئیدارەی کوردی باشوور ئەو کردەوەیه‌ کردەوەیەکی تیرۆریستیە جا هەر گرووپێکی شۆڕەشگێری کوردی هەر حیزبێک هەر کەسێک ئەنجامی دابێت لە پشتیەوە بیت کردەوەکە بە پێی قانونەکانی ئێمە کردەوەیەکی تیرۆریستیە. ئەو دەزگا ئەمنیانەی هەریمی کوردستان وەکو ئەرکێکی سەر شانی خویان وەکو وەزیفەیەکی ئیداری و دەوڵەتداری دەبوو بیانگرن ، ئەوەی دەمێنێتەوە دیدگای دووەمە وەکو کوردێک کە بە دیدگایەکی شۆڕەشگێریانە و عاتیفیانە لە نەتەوە و گەل و ویژدانە مرۆییەکانی خۆم دەروانم ئەوە لێرەدا پێمان دەڵێت کردەوەیەکی شۆرەشگێریانەیە ئەگەر جۆگرافیاکە هەولێر پایتەختی باشووری کوردستان نەبووایە کە دەوڵەتی تیدایە ئیدارەی تێدایە، تەنها ڕەخنە و ئیدانەی هەڵبژاردنەکە دەکەم ."

رێباز یۆسف سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە مەدەنیەکانی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا لەبارەی ڕووداوەکە گوتی، " زور ڕۆژنامەنووس و میدیای سێبەر قسەیان لەسەر ئەوە کرد کە گوایە ئەمە قۆڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان حیزبێکی دیاریکراوە. ئه‌وانه‌ی وا بیردەکەنەوە مەبەستیان زیاتر موعەقەد کردنی کێشەکەیە، ئەوەی ئیمە بینیمان ڕووداوێکی تیرۆریستی ڕوویداوە و ئەوانەی کە لێدوانیان داوە دەبێت رێگە لەو جۆرە کەسانە بگیرێت و داوا دەکەم ئەو تیرۆریستانەی کە تەقەیان کرد لەو کارمەندەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە هەولێر بە پێی یاسا کارپێکراوەکان دادگایی بکرێن و بە پێی یاساش سزا بدەن."

XS
SM
MD
LG