Accessibility links

عیماد عەلی: پرۆژەکەی مەلا بەختیار هەڵسەنگاندنێکی رەخنە ئامێزە و زۆر گشتی و بەرفراوانە


Emad Ali
Emad Ali

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی دەمێکە لەسەر ئەو پرۆژەی کە بە ناوی " پرۆژەی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتیی و چاکسازیە " کار دەکات، کە 20 ژولای بڵاوی کردەوە.

ئاخۆ مەلا بەختیار تا چەند ریالیستانە و ڕاشکاوانە دەست دەخاتە سەر کێشە و کەم و کۆڕیەکانی ناو یەکێتیی؟

دیارە بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتیی بە سەرکردەکانیەوە گرێدراوە، تا چەند مەلا بەختیار راشکاوانە و بێ سڵکردنەوە و رەوایانە رووێ کردووەتە ئەو سەرکردانە کە یەکێتیانە بەم رۆژە گەیاندووە؟

مەلا بەختیار کە خۆێ یەکێک لە هەرە سەرکردە، کەسایەتی و ستوونەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە، تا چەند ئەو رەخنانەی لە پرۆژەکەیدا هاتووە خۆیشی دەگرێتەوە؟

تا چەند ئەگەری هەیە ئەو خاڵانەی لە پرۆژەکەدا هاتووە جێ بە جێ بکرێ، بە تاێبەت هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە لوتکەی یەکێتیدان؟

ئەو رەخنانەی ئاراستەی مەلا بەختیار و پرۆژەکەی کراوون، تا چەند بە خودی مەلا بەختیارەوە پەیوەندی هەیە تا بە ناوەرووکی پرۆژەکە؟

Mala Bakhtiyar
Mala Bakhtiyar

رۆژنامەوان عێماد عەلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کاک بەختیار پرۆژەیەکی پێشکەش کرد کە هەڵسەنگاندنێکی رەخنە ئامێزە لەگەڵ پەیامی خۆیشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا گەڵاڵە نامەی ئەرکەکانی دووا رۆژ و ئێستای پێشکەش کردووە جگە لەوەی لە ناو خەمی پرۆژەکەشدا هەڵسەنگاندنی مێژوویانەی سیاسی ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان باسکردووە، دیارە پرۆژەیەکی زۆر گشتی و بەرفراوانە لە رووێ سیاسی، ئابوری، لە رووێ ئاێدیۆلۆژیەوە ئینسان ئەتوانی ئەو گەڵاڵە نامە نەک هەر بۆ ناو یەکێتیی نیشتمانی بەڵکو بۆ ناو واقعی ئێستای کوردستان قازانجی لێ ببێنی ".

PUK
PUK

​کاک عێماد هەر وەها دەڵێت " کاک بەختیار لە پێشدا و هەندێ جار بە ڕاشکاوانە باسی سەرکردەکانی کردووە بەڵام ئەمجارە و لەم پرۆژە زیاتر پێی داگرتووە لەسەر مێژووێ سەرکردەکان و هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانە زۆر جوان لە حاڵەتانە و یان زۆر جار لە رەوتی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا کۆمەڵێک تەگەرە درووست بوە کە بە ڕاشکاوی پێی داگرتووە لەسەر

هۆکاری ئەو تەکەتولانە وە ڕاشکاوانەش باسی سەرکردەکانی کردووە، قوناغەکانی کردووە، هۆکاری ئەو کێشە و گرفتانەی ناو یەکێتیی کردووە، هۆکاری دوواکەوتنی کۆنگرە و ئەو قوناغەی ئێستا لە بارە بۆ بەستنی کۆنگرە و هەر وەها زۆر سەرکردەی بە شێوەیەکی بابەتانه هەڵسەنگاندووە دوور لە خود پەرەستی کە چۆن زیانیان بە یەکێتیی گەیاندووە ".

کاک عیماد دەڵێت " ئەو خاڵانەی لەم پرۆژەدا هاتووە زۆر زەحمەتە پیادە بکرێن، ئەمە شتێکە خراوەتە بەر دەست و بۆ ئەوەی گلەیی لەسەر کاک بەختیار وەکو بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لا بدرێ، تا ئێستا ئەو کەسانەی رەخنەیان لە پرۆژەکەدا گرتووە بە شێوەیەکی بابەتیانە ناوەرۆکی پرۆژەکەیان هەلنەسەنگاندووە بەڵکو تیشکیان خستوەتە سەر چوونیەتی ماملەکردنی کاک بەختیار".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:32 0:00

XS
SM
MD
LG