Accessibility links

زاناکان بەدوای وەڵامی درەستبوونی زەوەی لە ژێر خاکی مانگدا دەگەڕێن


(ڕۆیتەرز) – هەندێک زانا بەنیازن پشکنین بۆ خاکی بەردینی هەسارەی مانگ بکەن، بۆ دزۆینەوەی نهێنی هەسارەی زەوی کە لە دوای یەکەم دابەزین لەسەر مانگ بەر لە نیو سەدە لای زاناکان بۆتە مەتەڵێک و هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوەکانی لە وڵاتانەوە دەنرێن بۆ گەیشتن بۆ سەر مانگ و دانانی بنکە لەسەری.

پیردۆزی زاناکان لەسەر مانگ دەڵێت، قەبارەی مانگ ¼ قەبارەی زەویە، کێشی 80 ئەوەندە کەمترە لەکیشی زەوەی، بەر لە نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ لەپاشماەوی بە بەریەکداکەوتنی زەوی و تەنێکی شێوەی هەسارە بە قەبارەی هەسارەی (بارام) ناسراو بە مەریخ دروستبوە، ئەو پاشماوەیە بە دوری زەوەیدا خولاوەتەوە بەر لەوەی لەگەڵ مانگدا یەکبگرێت و مانگی ئیستای لێدەرچێت.

بەڵام کۆنترین بەرد لەسەر زەوی دۆزراوەتەوە تەمەنی دەگریتەوە بۆ 4 ملیار ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش سەروەختێکی نادیار دەخاتە بەردەم زاناکان کە 500 ملێۆن ساڵە بەگرنگترین لەتەمەنی درەستبوونی زەوەی دادەنرێت.

بێڵ پۆتکی لەبەشی زانستی واڵایی لە پەیمانگای توێژینەوە لەباشوری ڕۆژئاوای بۆلدێر دەڵێت " دەربارەی ئەو نیو ملیار ساڵەی زانیاری زۆر لەسەری نیە، بەشێوەیەک ئەبێت لەسەر مانگ هەبێت".

هەروەها پۆتکی دەڵێت " بەردی کۆنی خاکەکەی و بەردی بەسەر مانگدا کەوتووە دەکرێت وەک زانیاری لەسەر کات بەکاربێت بۆ زانینی چۆنێتی دروستبوونی هەسارەکانی نزیک لەئێمە لە کۆمەڵەی خۆردا.

سەرباری ئەمەش دەڵێت "ئەمە دەرفەتێکمان دەداتێ، لەڕێگای تێگەیشتنمان لە مانگ، لەهەموو جیهانەکان و هەسارەکانی‌دی تێبگەین.. بەردبارانی بەسەر مانگی یەکەمدا ڕویداوە، بەدڵنیایی‌یەوە بەسەر هەموو هەساەکاندا ڕویداوە".

تیمی زانکۆی کارنیجی ملۆن لە پیتسبرگ پلان دادەنێت بۆ ڕوپێوی تۆڕی تونێلەکانی ژێرخاکی مانگ کە بەهۆی گڕکانەوە دروستبوە ئەوەی لەژێر خاکەکەیەوە هاتوونەتە دەرەوە، ئەوانە بەڵگە هەڵدەگرن لەسەر سەردەمە سەرەتایەکانی درەستبوونی مانگ و هەسارەکانی‌کە.

توێژەرەوە ولیام وایتیکر لە زانکۆی کارنیجی میلۆن دەڵێت "تونێلەکانی لەئاکامی گڕکانەکان درەست بوە، لەوانیە بەڵگەی سەرەتای دروستبوونی مانگ لەخۆ بگرن".

سەرباری ئەمەش دەڵێت "هێشتا زوە باس لە نهێنیەکان بەڵگەکان بکرێت ئەوەی پەیوەندیدارە بە سەرەتای دروستبوونی مانگەوە".

مایک پینس کەپسولێکی واڵایی ئاشکرادەکات لەداهاتوودا بۆ هەسارەی مانگ دەچیت

واشنتن (ڕۆیتەرز) – جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پنس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دروستکردنی کەپسولی واڵایی ئۆرێۆن کە پرۆژەی ئاژانسی ناسایە تایبەت بە ئەرکی ئەرتمیس کۆتایی هاتوە .

ئەرکی ئەرتمیس ناردنی کەپسولی ئۆرێۆنە بۆ سەر مانگ بەبۆنەی تێپەڕینی 50 ساڵ بەرسەر دابەزینی کەپسولی ئەپۆلۆ 11 لەسەر مانگ.

ئاژانسی ناسا دەڵێت ئەرتمیس کەپسولی ئۆرێۆن مووشەکی سیستەمی هەڵدانی واڵایی لە خوڵگەی مانگ دادەنێت بۆ تاقیکردنەوە و ڕێگاخۆشکردن لەبەردەم نیشتنەوەی یەکەم ئافرەت و دووهەم پیاو لەسەر خاکی مانگ، لە 5 ساڵی داهاتوودا، سەرباری ئەرکی زیاتر بۆ هەسارەی بارام.

تمساح لە دەوروبەری بنکەیەکی ناوەکی ئەمریکا ژمارەیان لەبەرزبوونەوەدایە

مایامی- تمساحی ئەمریکا یەکێک بوو لەو گیانلەبەرانی مەترسی نەمانیان لەسەربووە. لەئێستادا لە جێگایەکی نائاسایی – لە ئاوە تەنکەکانی دەرەوەی بنکەی ناوەکی لەباشووری فلۆریدا ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە.

لەهەفتەی ڕابردوودا، 73 بەچکە دوای دەرچوونیان لە هێلکەکانیان لەزەلکاوەکانی دەروەی بنکە ناوەکی پاوەر ئاند لایت لەفلۆریدا بۆ پاراستنیان کۆکرانەوە و پێشبینی دەکرێت بەمزوانە دەیانی‌دی دەرکەون.

ڕێڕەوی ئاوە تەنکەکانی فلۆریدا کە درێژیەکی 270 کیلۆمەترە و مرۆڤ دروستیکردوە، بۆ تیمساح وەک ژینگەیەکە ، تیمی تایبەت کە کار بۆ Florida Power & Light دەکەن چاودێری و پارێزگاری تیمساح دەکەن لە ڕاوکردن و گۆڕانکاری کەش و هەوا.

مایکڵ لۆریت شارەزا لە بایۆلۆجیای ژیانی سروشت لە FPL تایبەت بە تیمساح، لەمانگی 1 تا مانگی4 کارئاسانی دەکات بۆ دروستکردنی هێلانە بۆ ئەو گیانلبەرانە. هەر دوای تروکانی هێلکەکان و دورکەوتنەوەی دایکیان لێیان تیمەکەی کۆیان دەکەنەوە و زانیاری لەسەریان کۆدەکەنەوە و چپی ئەلکترۆنیان بۆ دادەنێن بۆ چاودێری نەشونمایان و کارئاسانی بۆ مانەوەیان و پەرەسەندنیان.

بۆرێت دەڵێت "ئێمە جێگا بۆ تیمساحەکان خۆش دەکەین گژووگیا لەناوچەکەدا لادەبەین تا بتوانن هێلکە دانین، بەهۆی بەرزبوونەەی ئاستی ئاو لەکەنارەکان ناوچەی تورکی لەفلۆریدا گرنگە بۆتیمساحەکان".

ڕێڕەوی ئاوە تەنکەکان یەکێکە لە 3 دانەی سەرەکی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، 25% تیمساحەکانی ئەمریکا لەوێ دەژین کە ژمارەیان 2 هەزارە، دوای دەرچوونی یاسای تایبەت بە مەترسی لەناوچوونی گیانلەبەران لەساڵی 2007دا تیمی FPL ڕاسپێردراوە بە توێژینەوە و جیاکردنەوەی تیمساحەکان. لەوتای ساڵی 1978ەوە تیمەکە نیشانەی لەسەر 7هەزار بەچەکە داناوە.

پلەی گەرما رەگەزی تیمساحەکە دەستنیشاندەکات، تا پلەی گەرما بەرز بێت ژمارەی نێر زیاتر دەبێت، لۆرێت ووتی " بەهۆی گەرمای مانگی ڕابردوەوە زۆرینەی تروکاندنی هێلکەی ئەمساڵ نێر دەرچوون، مانگی 6ی رابردوو لەسەر ئاستی جیهاندا گەرمترین بوو.

هێرشەکانی تیمساحی گەورە بۆ سەر مرۆڤ لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەگمەنە بەڵام تائێستا یەک ڕووداو تۆمار کراوە- لەکاتی مەلەکردندا هێرشکراوەتە سەر 2کەس و لەمەترسی مردن رزگاریان بوە.

یۆرێت دەڵێت "تیمساحی ئەمریکا ناوبانگی باشی نیە کاتێک هەوڵدەدات بەزیندویی بمێنێتەوە، شەرمنن و مرۆڤ خۆراکیان نیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:22 0:00

XS
SM
MD
LG