Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: گوورزی سەربازی دژ بە ئێران بە سوودی ئێران کۆتایی پێدێت.


دکتۆر هەڵمەت غەریب
دکتۆر هەڵمەت غەریب

ئێران ڕکەبەریەکی بەهێزی ڕۆژئاوا دەکات و ئەو هەنگاوانەی تائێستا لە کەنداودا ناویەتی دەسەڵاتی لەوناوچەیە دەردەخات. ئایا ئەمە لە بەهێزیی ئێرانە، یاخود لە بێتوانایی وڵاتانە بەرامبەر بەئێران؟.

ئێران دەڵێت ئێمە ئامادەی هەموو جۆرە سینارێۆیەکین. ئایا ئەمە دڵنیابوونی ئێرانە لەخۆی؟.

ئەمریکا بەنیازە سەرباز ڕەوانەی سعودیە بکات، ئایا ئەمە بۆ پاراستنی سعودیەیە، یاخود سەرەتای هەنگاونانە بۆ کۆکردنەوەی هێز لەو ووڵاتە و ئامادەکاری بۆ جەنگ دژ بە ئێران؟

لێدوانەکانی ئێران گەشتۆتە ئەو ئاستەی بەرامبەر بە ڕۆژئاوا مەرجی هەیە و دەڵێت دانوستاندن دەکەین بەڵام بەر لەوە دەبێت سزاکان نەمێنێت، پێشتر ئەمریکا مەرجی هەبوو، ئێستا ئێران مەرجی هەیە، ئایا ئەمە بە هەڵگەرانەوەی تەرازوی هێزی سیاسی دادەنرێت؟.

ئایا ڕێگە گرتن لە پاپۆڕی بریتانیا، ئەو وڵاتە ئەخاتە دۆخێکەوە بەتەواوەتی هاوکاری ئەمریکا بکات و بەرەیەک دژ بەئێران دروستکەن؟.

ڕێگەگرتن لە پاپۆڕ، ئەم ڕەفتارانە سوود بەئیران دەگەێنێت یاخود بەزیان بەسەریا دەشکێتەوە.

لەمبارەیەوە ووریا کاڵێ لەدەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لەزانکۆی سەلاحەدین لەهەولێر کردوە.

دکتۆر هەڵمەت دەڵێت "ململانێکان بەگشتی لەکەنداودا پەیوەندی بەو ناوچە جێۆستراتیجیە هەیە ئێران لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەتی و پێگەی جوگرافی ئێران کارێک دەکات بەرامبەر بە ڕۆژئاوایەکان بەهێز دەرکەوێت".

هەروەها دەڵێت "ناوچەی گەروی هورمز کە لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە ، دەرخەری ئەوەیە فاکتەری جوگرافیا هاوکاری ئێرانە لەبەهێزبوون".

دکتۆر هەڵمەت دەشڵێت "جیهان گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە، پێویستە هاوکێشەی ناوچەکان و نێودەڵەتی خوێندنەوەی نوێ بۆ بکرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:08 0:00

XS
SM
MD
LG