Accessibility links

کەنعان خەیلانی: گۆڕانکاری ئیداری بەڕێوەیە


کەنعان خێڵانی

پاش دەست بەکاربوونی وەزیرەکانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لێرە و لەوێ باسی گۆڕانکاری تریش لە نێو حکومەتی خوجێیی دەکرێت. سەبارەت بە گۆڕانکارییە خوجێییەکان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئیش و کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و دانانی پارێزگارێک ، کەنعان خەیلانی سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بە پێی یاسا دەبێت هەڵبژاردن بکرێت ، گۆڕانکاری ئیداری بەڕێوەنە و ئەو دوو مادەیەش کە پەرلەمان ئیشی لەسەرکردووە مادەی درێژکردنەوە تا هەڵبژاردنی داهاتوو و هی ئەنجومەنی پارێزگاش کە پارێزگار ئەندامی ئەنجومەن بێت ئێستا دەکرێت پارێزگارێک لە دەرەوەی ئەنجومەن هەڵببژێرێت و دەشکرێ ئەندامی ئەنجومەن بێت و ئێستاش دەست بەکارین وکاری خومان دەکەین ڕۆژانە و ئیتر چاوەڕی دەکەین بزانین حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە سیاسیەکان هەنگاو دەنێن بەرەو گۆڕانکاری.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕایشگەیاند" بە پێی یاسای ژمارە 3 و بە پێی هەڵبژاردن چوار ساڵ چوار ساڵ کاندیدەکان نوێنە یاخود دەکرێت کاندیدی ڕابردووش خوی هەڵبژێرێت ئەنجومەنی پاریزگاکان بە پێی یاسا دەبوایە لە 2018 هەڵبژاردنی بۆ کرابا هەر لیستە و بە پێی حەجمی خوی و بە پێی بەشداری خوی بەشداری تێدا دەکرد کە هەڵبژاردن نەکرایە بەدیلی هەڵبژاردن لەو قۆناغەی ئێستا دیارە درێژکردنەوە لە بەرژەوەندی هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی نێو پەرلەمانە، بە پێی یاسای ژمارە 3 ئەنجومەنەکان دەکەونە بەر چاودێری پەرلەمان کەواتە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە درێژی کردووتەوە و تەحدیدی ڕۆژی هەڵبژاردنی نەکردووە".

لەبارەی کاندیدی پارتی بۆ پارێزگاری هەولێر ناوبراو دەڵێت تا ئێستا بە رەسمی هیچ نوسراوێک یان کۆبوونەوەیەکی فەرمی نەکرایە لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی و لەسەرێشەوە هیچ ئیعازێک یان پێشنیارێک نەدراوە لە گۆڕانکاری حکومەتی خوجێیی هەتا بە پارێزگاریشەوە بەڵام ڕوژانە ئێمە ئیش دەکەین چاوەڕێ دەکەین بزانین داهاتوو چ دەبێت، هەتا ئێستا گۆڕانکاری لە ڕاوێژکار و وەکیل وەزیر ئیتر قۆناغ قۆناغە ئەوە دەمێنێتەوە سەر ئەنجومەنی وەزیران چوون بریار دەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG