Accessibility links

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ئەمەریکا


ئاژانسی خزمەتگوزاری کەش و هەوای نیشتیمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەرزبوونەوەی ئاستی شێ لە ئەمەریکا بەتایبەتی لەم پشووی هەفتەیدا کە زۆر بە خێرای بەرزبۆتەوە و ڕەنگە ببێتەهۆی گەرمابردووی و نەخۆشییەکانی بەرکەوتنی گەرمای زۆر.

پلەی گەرما لەشارەکاندا زۆر بەرزبۆتەوە بەتایبەتی لەشارەکانی ناوەڕاستی رۆژهەڵات و بەری رۆژەهەڵاتی ولایەتەیەکگرتووەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری سیستمی جیهانی تێکڕا بووەتە هۆی گەرمبوونی هەوا. کاربەدەستانی شارەکان رێگەیان بە مەلەوانگە گشتییەکانداوە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەرگاکانیان کراوە بێت بەڕووی هاوڵاتیاندا و هاوکات بەرێوبەرانی شارەکان پەیتا پەیتا هۆشیاری بڵاودەکەنەوە بۆ خەڵک بەگشتی سەبارە بە خۆپارێزی لە گەرمای زۆر و چارەسەرەکان..

لەکاتێکدا فۆرکاستەر رایگەیند کە پلەی گەرما لە نیۆرک سیتی گەیشتۆتە 33 پلەی سەدی بەڵام لەگەڵ شێیەکی زۆردا کە گەیشتۆتە 43 پلەی سەدی. ئاژانسەکە دەڵێت واپێدەچێت ئەم شەممەیە پلەی گەرما لەهەندێک شوێن بگاتە 38 پلەی سەدی بەتایبەتی لە ولایەتی فلادیلفیا .

رێکخراوی لێکۆڵینەوەی کەشناسی و چاودێری پلەی گەرمای جیهانی دەڵێت مانگی شەشی ساڵی 2019 گەرمترین مانگ بووە لەسەر زەوی تا ئێستاکە.

XS
SM
MD
LG