Accessibility links

تاقیکردنەوەی خوێن بۆ دیاریکردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر


زانایان نزیک کەوتوونەتەوە لەو ئامانجەی کە لەمێژە بیری لێدەکەنەوە، ئەوەیش ئەوەیە کە بە ڕێگای تاقیکردنەوەی خوێن بتوانن نیشانەکانی شیانی توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و چەند جۆرێکی تری نەخۆشییەکانی مێشک دیاری بکەن.

ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ ئەلزەهایمەر، 6 گروپی لێکۆلەر دوواین ئەنجامی چەندین جۆر تاقیکردنەوەیان خستە ڕوو، لە ناویاندا ئەو تاقیکردنەوەیەش کە وا دیارە لە سەدا 88 ی ڕاست بێت بۆ دیاری کردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

پزیشکان هەوڵ دەدەن بتوانن لەگەڵ تاقیکردنەوە ئاساییەکاندا هەڵسەنگاندن بۆ زۆربەی نەخۆشییەکانی مێشکیش بکەن تا بزانن کێ تاقیکردنەوەی چڕتری پێویستە. ئەو تاقیکردنەوانەی لە ئێستادا بەکاردێن وەکو وێنەی مێشک و تاقیکردنەوەی ئاوی مێشک هەم نرخەکەیان گرانە و هەم ئاسانیش نین لە کاتی تاقیکردنەوەی ئاساییدا ئەنجام بدرێن.

ماریا کاریلۆ بەرپرسی باڵای ڕێکخرای ئەلزەهایمەر دەڵێت " ئێمە پێویستمان بە شتێکی خێراتر هەیە، پێویست ناکات لەسەداسەد دروست بێت تا لە تا قیکردنەوەکاندا بەکاری بهێنین."

دکتۆر ڕیچارد هودس، بەڕیوەبەری ئینستتوتی نیشتمانی بەساڵاچوون، ئەو ئەنجامە نوێیانە زۆر بە هیوابەخش ناودێر دەکات و دەڵێت لە ماوەیەکی کورتدا تاقیکردنەوەی خوێن بەکار دێت بۆ چاودێری کردنی ئەوانەی بەشداری ئەو لێکۆڵینەوانە دەکەن کە لەلایەن حکومەتەوە بودجەیان بۆ دابین دەکرێت، هەرچەندە کاتێکی زیاتری پێدەچێت تا بتوانن بەهاکانی تاقیکردەنەوەکان لە خزمەتگوزاری ئاسایی تەندروستیدا جێگیر بکرێت.

ئەو گوتیشی لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا " ئێمە پێشوەچوونێکی بەرچاومان لە پڕۆسەکەدا بینی بە شێوەیەک خێرا بەڕێوەچوو کە چاوەڕوانمان نەدەکرد."

نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا نەخۆشییەکانی مێشکیان هەیە و ئەلزەهایمەر یەکێکە لە هەرە باوەکان.

چارەسەرێکی تەواوەی ئەم نەخۆشییە نییە، زانستی پزیشکی لە ئێستادا تەنها دەتوانێت بە شێوەیەکی کاتی نیشانەکانی کەم بکاتەوە. دەیان هیوا بۆ چارەسەرکردنەکان سەرکەوتوو نەبوون. پزیشکان لەو بڕوایەدان ئەو خەڵکانەی کە لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشدار بوون کێشەی مێشکیان لە ئاستێکی زۆردا بووە یان لە ئەلزەهایمەر زیاتریان هەبووە.

لە ئێستادا بەو هیوایەن بە ڕێگای تاقیکردنەوەی خوێن ئەو کەسانە لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشدار بن کە تەنها نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەریان تێدایە.

XS
SM
MD
LG