Accessibility links

دکتۆر عەلی زەلمی: نەخێر هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەم حکومەتە و حکومەتی رابوردوودا نابینین


Dr. Ali Zalmi
Dr. Ali Zalmi

پاش دوواکەتنێکی زۆر لە کۆتاییدا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و کابێنەتەکەشی هەڵبژێردرا. ئایا جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەم حکومەتە و حکومەتی رابوردوودا دەبینرێت؟

دەسەڵاتە هەرە هەرە باڵاکان لە مامەوە بۆ برازا و لە ئامۆزاوە بۆ ئامۆزا گوازرا، واتە لە نیۆ هەمان بنەماڵەدا مایەوە. چ ئومێدێک هەیە ئەم چوار ساڵە لە تیرمەکانی پێشوتر باشتر بن؟

ئەم کابینەیە بۆ ئەوەی لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت پیوێستی بە کەسانی پسپۆر و شارەزا هەیە هەر کام لە بوارەکەیدا. ئاخۆ ئەو وەزیرانەی کە هەڵبژێردراوون تا چەند پەیوەندی بە ئاستی ئەکادیمیانەوە هەیە وە تا چەند بە هۆێ ئەوەی ساڵانێک لە نیۆ شورشدا بوونە پەیوەندی هەیە؟

چ سەرۆکی حکومەت وە یاخود سەرۆکی هەرێم چی دەبی بکەن بۆ ئەوەی ئەم حکومەتە نویە سەربکەوێ و قەرەبۆێ ئەو تەنگەژە ئابوری و کۆمەڵایەتیە بدەنەوە کە وەکو دەوترێ هەر خۆیان لە رابوردوودا درووستیان کردووە؟

دکتۆر عەلی زەڵمی نووسەر، رۆشەنبیر و کۆمەڵناس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەگەر ئێمە تۆزێک روون قسە بکەین بە وەڵامێکی زۆر سادە و سەرپێی ئەتوانین بڵێن نەخێر هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەم حکومەتە و حکومەتی رابوردوودا نابینین، بەڵام ئەم نەخێرە لەوەوە نایەت ئێمە فاڵچی و قاوە گەرەوە بین، واتە لەوەوە نییە لە خۆمانەوە شت بڵین بەڵکو لەسەر بناغەی ئەو فاکتانەی هەن کە ئێمە ئەیانبینین لەو دەڤەرە، بەداخەوە ئاماژەکان وامان پێی ناڵێن کە گۆڕانکاریەکی جەوهەری لەم کابینەدا بەدی بکەن بەراوورد لەگەڵ کابینەکانی پێشوودا ".

دکتۆر عەلی هەر وەها دەڵێت " لەوانەیە ئێستا کەسێک مافی خۆیەتی بڵەی تۆ هێشتا (اداء) کاری ئەم کابینەیەت نەبینیوە چۆن ئەتوانیت ئەوها بگەێتە دەرئەنجامێک و وەڵامێکی وا یەکلاکەرەوە بدەیت، ئێمەش ئەتوانین بڵێن بەداخەوە ئەم قسانەی ئێمە لەوە سەرچاوە ئەگرن راستە هەندێ دەم و چاوی سیاسی لەم کابینە نوێدا گۆڕاوە، بەڵام ئەو عەقلیەتەی کە ئیشی پێی ئەکرێ، ئەو بەرنامە و ستراتیژیەی کە ئیشی پێی ئەکەن لە پشتی حوکمەکەوە هەمان عەقلیەت و هەمان بەرنامە و سیاسەتە ".

دکتۆر عەلی دەشڵێت " ئەگەرچی بە درووشم و بە دەم و چاو ئەمانە بڕیک جیاوازی ببینرێت بەڵام ئەوەی مەکینە و داێنەمۆێ گۆڕانکاریە لە کوردستاندا حزبە وە لە ناو حزبدا زۆر جار بنەماڵەیە یان تاکە کەسێکە، کە واتە ئێمە لێرەدا هیچ شتێکی جەوهەری و گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ نابینین لەبەر ئەوەی، ئەوەی لە پشتی حوکمەکەوەیە دەزگایەکی تەشریعی، یاسایی شەفافی سەربەخۆ نییە کە لێپێچینەوە لەم دەزگایە و لەم حکومەتە بکا، بەڵکو حزبێک لە پشتی ئەمانەیە وە زۆر جار لە ناو حزبەکەدا خێزانێک و بنەماڵەیەک، تا ئێستا ململانیە سیاسیەکانی ئێمە لە ناو خێزانەکاندا یەکلا ئەبنەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:37 0:00

XS
SM
MD
LG