Accessibility links

ئارام ئەحمەد : خومان ئامادەكردووە بچینەوە شاری كەركوك حكومەتی عێراقیش چووەتە ژێر ئەوبارە ئەوەی كە داخوازی ئێمەیە


پاش ئەوەی كە پارتی و یەكێتی چەندین كۆبوونەوەیان كرد بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دواجار رێكدەكەون لەسەر ئەوەی كە كەسێك لە لیستی برایەتی دەستنیشان بكەن بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەڵام ناڕەزاییەكی زور لە لایەن عەرەب و توركمانەكانی لێدەكەوێتەوە ، لە پەیامێكدا لەبارەی كێشە و گرفتەكانی كەركوك ، مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان دەلێت كێشەی كەركووك تەنیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب یان ململانێی سیاسیی نێوان چەند لایەن نییە، لە ڕاستیدا كێشەی كەركووك بابەتێكی مێژوویی و سیاسی و كۆنە لە هەمانكاتیشدا فرەڕەهەند و گەوەریە.هەروەها دەشڵێت ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە ڕێككەوتن و هاوڕایی لایەنە كوردییەكان، هەنگاوێكی گرنگە بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە كێشەكانی كەركووك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لە نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكرێتەوە و چارەسەر بكرێت، هەر ئەنجامێكیش كە هەبێت دەبێ جێگەی ڕەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی كەركووك بێت، ئێمە ئێستا و پێشتریش ڕامان وا بووە كە هیچ مساوەمەیەك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركووك ناكەین و دەبێ كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و هەموو پێكهاتەكان بتوانن بە ئاشتی و برایەتی و تەبایی لە كەركووكدا لەگەڵ یەكتر بژیین.

لە بارەی كێشە و گرفتەكانی ئێستای كەركوك و یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك و هەڵویستی عەرەب و توركمانەكان و گەرانەوەی ئەندامانی پارتی بۆ كەركوك، ئارام ئەحمەد كارگێڕی لقی سێی پارتی لە كەركوك لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت ئەگەر بەیانی مەجلیس بچێتەوە سەر پێی خوی دەتوانن ئیداریەن خزمەتێكی باشی هاووڵاتیان بكەن بەڵام تەنها ئەوەی كە ئەوان بیری لێدەكەنەوە دەبێت پارێزگار ڕاكان بێت لەولاش توركمانەكان دەڵێن چی دەبێت كە پارێزگار لای توركمان بێت تاكو هەڵبژاردن ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاریەكی باشمان كردووە و دڵنیاشین لەوەی كە بەشێك لەو ئامادەكاریانەی ئێمە لە بەغداوە لە رێگای ئەو لیژنانەی خومان كە درۆستمان كردووە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی وهەوڵێكی باشمان داوە و وەعدێكی باش دراوە كە لەسەر ئەو بابەتانە هەمووی رێككەوین وهیچ مەلەفێكی ئەوتۆی قورس لەبەردەممان نەماوە كە بەربەست بێت ماوە فەترەیەكی زەمەنی دە پازدە ڕۆژێك دیاریكراوە لەو فەترەیە دەبێت ئەو بابەتە لە نێوان ئێمە و ئەوان یەكلا بكرێتەوە ، حكومەتی عێراقیش چووتە ژێر ئەوبارە ئەوەی كە داخوازی ئێمەیە، ئێمە داخوازیەكی نا قانوونی و نا دەستوریمان نەكردووە ئەوەی كە داواكاری ئێمەیە كۆمەڵێك شت لە نێوان ئێمە و ئەوان لە دوای 16 ی ئۆكتۆبەر ڕوویداوە بیبەنە دۆخی جارانی و مادەی 140 لەو سنوورانە كە ئەوە لە دەستوردا هاتووە پێویست بوو لە كات و فەترەی خویدا جێبەجێ بكرێت ئێستاش سەقفێكی زەمەنی دیاریكراوە كە دەبێت هەموو ئەوانە جێبەجێ بكرێت بۆیە ئێمە خومان ئامادەكردووە بۆ گەڕانەوە بچینەوە شاری كەركوك چونكە هەڵبژاردن و ئەحسای كەركوك دێتە پێشمان پارتی مەجبورە بچێتەوە ئەو شارە ئەگەر نەچێتەوە ئەو شارە زەرەری گەورە دەكات و لە هەموو بابەتەكان پارتی زەرەر دەكات لە پاشەكشەكردن لە دەسهەڵات لە جەماوەر لە هەموو ئەوانە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG