وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژ بە چەکدارە کوردەکان لە باکوری عێڕاق دەستپێکردووە.
ڕۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا دەسپێکردنی " ئۆپەراسیۆنی بەناوی چنگ 2 " ڕاگەیاند بۆ لەناوبردنی ئەشکەوت و پەناهگاکانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک. تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد بە هێرشی لەشکری، ئاسمانی و تۆپباران کردن.
پەکەکە لە ساڵی 1984 وە شەڕی دژی بە تورکیا دەکات و لەو شەڕانەدا دەیان هەزار کەس کوژراون. تورکیا، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ئەو گروپەی کە لە چیاکانی قەندیلی باکوری عێراقن بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دەدەن.