Accessibility links

دکتۆر خالید تەوەکولی: ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەلقاعدە هەمئاهەنگی بکات هەڵەیەکی کووشندە دەکات


خالید ته‌وه‌کولی
خالید ته‌وه‌کولی

ئێران دەڵێت لەپابەندبوونی بەڕێکەوتنی ناوەکی لادەدات و ئاستی پیتاندنی یۆرانێۆم بەرزدەکاتەوە، دەشڵێت لە ڕێکەوتنەکە دەرناچێت، ئایا پابەند نەبوون دەرچوون نیە لە ڕێکەوتن؟.

شارەزایان دەڵێن ستراتیجی کۆشکی سپی بەرامبەر بەئێران لەچەند لایەکەوە دەرئەنجامی پێچەوانەی هەبوە، لەبەر ئەوەی بەتووندی ئێران هاندەدات ببێت بە هیزێکی ناوەکی، ئایا ئەمە نیشانە نیە کە ئێران ملکەچی داواکانی ئەمریکا نابێت.

ڕاپۆرت هەیە لەسەر ئەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا مەترسیان هەیە کە ئیران بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا، هەنگاو بنێت و لەگەڵ دوژمنەکانی ئەمریکا بەتایبەتی القاعدە هەمئاهەنگی بکات، ئایا ئەمە ئێران بەتەواوەتی ناخاتە خانەی وڵاتێکیەوە سەرچاوەی تیرۆر بێت؟.

ئەگەر ئێران هەمئاهەنگی بکات لەگەڵ ئەلقاعدە ڕەوایی بۆ ئەمریکا نارەخسێنێت بۆ لێدانی؟ وەک جۆن پێشتر ئەمریکا لە حکومەتی تالیبانی دا لە ئەفغاستان؟.

لەمبارەیەوە وریا کاڵی گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر خاڵید ته‌وه‌کولی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردوە.

دکتۆر تەوەکولی دەڵێت "ئێران تائێستا ملکەجی داواکانی ئەمریکا نەبوە و بەرگری کردوە، ئامادەش نیە لەناوچەکەدا سیاسەتەکانی ئەمریکا پەیڕەو بکات".

هەروەها دەڵێت "ڕەنگە ئێران پێشتر پەیوەندی لەگەڵ ئەلقاعدە هەبووبێت، بەڵام ئێران دەزانێت ئەم کارە لەڕادەبەدەر مەترسیدارە، ئەگەر ئەوکارە بکات هەڵەیەکی کووشندە دەکات".

وەڵامی تێکڕای پرسیارەکان لە دەقی گفتووگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:09 0:00

XS
SM
MD
LG