بەپێی ڕوانگەی سوریای بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆی بۆردومانی موشەکی ڕژێمی سوریاوە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا 14 کوژراون لە ناویاندا لەنێوانیاندا چەند منداڵێکیش.
هاوکات ڕوانگەکە باس لەوەش دەکات کە فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەرەکان نیوەشەوی هەینی بۆردومانی گوندی مەحبەلیان لە پارێزگای ئیدلب کرد ئەمەش بووەتەهۆی کوژرانی 13 کەس کە لەنێوانیاندا 7 منداڵ هەیە.
هەروەها بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەهۆی بۆردومانی موشەکی هێزەکانی رژێمەوە ژنێک کوژراوە لەناوچەی دەوروبەری خان شەیخون لە باشوری پارێزگاکە.
هاوکات لە پارێزگای ئیدلب و دەوروبەری کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەیئەت تەحریر شامدایە واتە (بەرەی نوسرەی کۆن) رووبەڕووی بۆردومان بونەتەوە، لەکاتێکدا ئەو ناوچەیە نزیکەی سێ ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی و لەکاتێکدا ماوەی دوو مانگە بۆردومانێکی چڕوپڕیان لەسەرە هاوکات شەڕێکی توند لەئارادایە لە ناوچەی گوندنشینەکانی پارێزگای حەما.
لەکۆتایی مانگی چوارەوە تا ئێستا بەهۆی بۆمباران و بۆردومانەکانی هێزەکانی سوریا و روسیاوە نزیکەی 500 هاوڵاتی کوژراون و ئەمە بێجگەلە کوژرانی 857 چەکداری سەر بە گروپە جیهادی و سەرهەڵداوەکان و کوژرانی 722 سەربازو چەکداری سەر بە رژێم.
بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەر لەمانگی چوارەوە بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زەرەروزیان گەیشتووە بە 25 بنکەی تەندروستی و 45 قوتابخانە لەناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلب و باکوری حەما، هەروەها نەخۆشخانەیەک لە کەفەرنوبول دوو جار لەم مانگەدا هێرشی کراوەتە سەر.
هەر لەساڵی 2011 ەوە شەڕو پێکدادانی خوێناوی لەسوریادا بەرپابووەو زیاتر لە 370 کەس کوژراون و بەوهۆیەشەوە کاولکاریی و کارەساتی هێجگار گەورە بەر ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە کەوتووەو تێکڕا بەو هۆیانەشەوە پتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ئاوارەی ناوخۆو دەرەوەی وڵاتەکە بوون.