Accessibility links

مەلایەکی ئێرانی دەڵێت بەریتانیا پێویستە لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران بترسێت


ئاژانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی ئێرانی فارس ڕۆژی شەممە لە زاری مەلایەکی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە پێویستە بەریتانیا " بترسێت" لە شیانی تۆڵەکردنەوە لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی دەستگرتن بەسەر تانکەرێکی نەوتی ئێرانی.

محەمەد عەلی موسەوی جەزایری ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران کە دەستەیەکی راوێژکارێکی و ناوبژیوانییە ڕایگەیاند " من بە کراوەیی دەڵێم بەریتانیا پێویستە بترسێت لە هەنگاوەکانی تۆلەکردنەوەی ئێران لەسەر ئەم دەستبەسەرداگرتنە نایاساییەی تانکەرە نەوتەکەی ئێران."

ئەو گوتی " ئێمە ئەوەمان نیشانداوە هەرگیز بێدەنگ نابین دژ بە شەڕفرۆشەکان ... وەکو چۆن وەڵامێکی توندی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمەریکامان دایەو هەر ئاوهاش وەڵامێکی گونجاوی ئەم دەستبەسەردا گرتنە نایاساییەش لەلایەن ئێرانەوە دەدرێتەوە."

هێزی دەریایی بەریتانیایی ڕۆژی پێنجشەممە لە دەریای ناوەڕاستدا دەستی گرتووە بەسەر کەشتی (گرەیس 1) و وڵاتی پەنەماش دەڵێت ساڵێک زیاترە ناوی ئەو کەشتییە لە تۆمارەکانی کەشتییە نێونەتەوەییەکاندا لابراوە بەهۆی ناوهاتنی کەشتییەکە لەگەڵ تێرۆریزمدا.

XS
SM
MD
LG