Accessibility links

ئێران داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتی نەوت هەڵگرەکە دەکات


حوکمەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی داوایکرد کە بەریتانیا ئەو کەشتی نەوت هەڵگرەی کە دەستی بەسەرداگرتوە دەست بەجێ ئازادبکات، ئەوەی لە گەروی جەبەل تارقدا دەستی بەسەردا گرتبوو ، هەروەها بەریتانیا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ئەو کارەی بە فرمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کردوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند و گوتی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ باڵوێزی بەریتانیا ، ئەوەی بۆ تاوتوێکردنی پرسەکە لەگەڵیدا بانگهێشت کرابوو گوتی؛ ئەم رەفتارەی بەریتانیای مایەی قبوڵکردن نییە و داواشی کرد کە دەستبەجێ بەریتانیا ئەو کەشتی نەوت هەڵگرە ئازاد بکات.

سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران کە دەستەیەکی راوێژکارێکی و ناوبژیوانییە ئاگاهیدا و گوتی ؛ ئەگەر بەریتانیا ئەو کەشتی نەوت هەڵگرە بەرەڵا نەکات، ئەوا ئێران ناچار دەبێت هەڵوێستی هاوشیوە دژ بە کەشتیەکانی بەریتانی بگرێتە بەر.

هاوکات موحسن رەزایی ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاماژەپێدراو گوتی ئێران لە مێژووی 40 ساڵی خۆیدا هەرگیز نەبوەتە سەرچاوەی هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک ، گوتیشی بەڵام لەبەرامبەر سەرکێشی و کەڵەگایی ، هەرگیز لە وەڵامدانەوە سڵناکاتەوە و دوو دڵ نابێت.

XS
SM
MD
LG