Accessibility links

واشنتن پەلەدەکات بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک لەگەڵ گروپی تالیبانی ئەفغانی


UNAMA and Taliban
UNAMA and Taliban

دوای نزیکەی 20 ساڵ لە دەستوەردانی لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ، وا ئێستا ئەمەریکا پێشبڕکێ دەکات بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان لە ماوەی دوو مانگدا ، بەڵام مەسەلەی گەیشتن بە رێکەوتنێکی ئاشتی بەرفراوان بۆ چارەسەرکردنی شەڕ لە ئەفغانستان بە دوور دەزانرێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا تێدەکۆشیت بە خێرایی پاشەکشێ بە پاشماوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغناستاندا بکات کە 14 هەزار سەربازن ، ئەو هەنگاوەی کە ئەندامانی دیموکراتەکانی ئەمەریکا دژ بە ترەمپ بە گشتی پشتیوانییەکی بێ پێشینە شێواز لەم هەنگاوەی سەرۆک ترەمپ دەکەن ، بەهۆی ئەوەی وەک دیموکراتەکان دەڵین درێژەدان بە کردەی لەشکری لە ئەفغناستان چیتر کەڵکی نییە.

ئەوەی جێی ئاماژەی هەڵمەتی لەشکری ئەمەریکا بە چونە ناوەوەی سەربازانی بۆ ئەفغانستان دەستی پێکرد ،کە لە ئاکامی هێرشە تیرۆرستیەکانی 11 ی سەپتەمبەری ساڵی 2011 بوو، ئەوانەی کرانە سەر وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

مایک پۆمپەیۆ ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانەکەی مانگی رابردووی بۆ کابولی پایتەختی ئەفغانستان رایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵی گەیشتن بە رێکەوتنێک دەدات لەگەڵ بزوتنەوەی یاخیبووی تالیبان بەر لە مانگی 9 ی ئەمساڵ ،یان بەر لە وادەی هەڵبژرادنەکان لە ئەفغانستان کە رەوشێکی نائارام و بێسەرو بەری دەخولقێنێت.

هەتا ئێستا زاڵمای خەلیل زاد دانوستانکاری ئەمەریکایی لەگەڵ گروپی تالیبان حەوت جار کۆبوەتەوە. لە هەنگاوێکی بەرەو پێشچوون لە وتوێژەکاندا، گروپی تالیبان رازیبووە لەگەڵ کۆمەڵیک لە ئەفغانیەکان لە قەتەر کۆببێتەوە. بزوتنەوەی ئاماژەپێدراو وتوێژی لەگەڵ حوکمەتی کابولی رەتکردبوەوە ، واتا لەگەڵ ئەو حوکمەتەی کە وڵاتانی جیهان بە فەرمی دانیان پیادا ناوە.

XS
SM
MD
LG