Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئەگەرەکانی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا


فڕۆکە جەنگییەکانی کۆماری تورکیا بەردەوامن لە بۆردومان کردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک ئانکەرە دەڵێت ئەو ناوچانە پارتی کرێکارانی کوردستانی لێن.

هەردوو حکومەتی نێوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیاندنی تایبەتییان داوە لەسەر ئەو بۆردومانانە کە بوونەتە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی سیڤیل.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کردووە و داواش دەکات تورکیابۆردومانکردن ڕابگرێت.

هەرچی ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمیشە تیایدا ئیدانەی پارتی کرێکارانی کوردستان کراوە و هۆکاری بۆردوومانەکان دەگێڕێتەوە بۆ بوونی پەکەکە لە هەندێک ناوچەی هەرێمدا.

میوانی بەرنامە:

کەمال ڕەئوف، نوسەر و ڕۆژنامەوان.

ئەڵبەتە ئەمە یەکەمین جار نییە تورکیا ئەو جۆرە بۆردومانانە دەکات، لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووەوە تورکیا بەردەوام هێرشی لەشکری دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگیش بۆردومان دەکات. هێزی سەربازی تورک دەیان بنکەی سەربازی لەناو قوڵایی خاکی هەرێمدا هەیە.

هەرچۆنێک بێت ئەم ڕەوشە، نیگەرانییەکی زۆری لای چاودێر دروست کردووە سەبارەت بەوەی دەشێت مەبەستی تورکیا هەر تەنها لێدانی پەکەکە نەبێت بەڵکو ئامانجەکە زۆر لەوە زیاتر بێت کە بیری لێدەکرێتەوە.

هەندێک لە شیکەرەوە چڕکردنەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا دەبەستنەوە بەو شکستەی پارتی داد و گەشەپێدان فەرمانڕەوای تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی 23 ی مانگی شەشی ئەمساڵدا لە هەڵبژاردنەکەی ئەستانبوڵدا، وەک دەگوترێت ئاکەپە دەخوازێت بەو هێرشانە شکستەکەی ئەستانبوڵ لە بیر خەڵک بباتەوە و وەک هەوڵێکی تریش لێی دەڕوانرێت بۆ تۆکمەکردنی پشتیوانی نەتەوەپەرستانی تورک بۆ ئاکەپە.

ئایا هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەر تەنها بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە؟

بۆچی لە ئێستادا ئەو هەستە دروست بووە کە پیلانێک هەیە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستانی عێراق؟

ئایا زیادکردنی بۆردومانەکانی تورکیا و زیادبوونی ئەگەری کردەیەکی بەرفراوانی لەشکری بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان چەندێک پەیوەندی بە شکستەکەی ئاکەپەوە هەیە لە هەڵبژاردنەکەی ئەستانبوڵدا؟

کەمال ڕەئوف، نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:05 0:00

XS
SM
MD
LG