Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ سەرۆکی نوێ کمسیونەری ئەوروپا هەڵبژێردرا


کاندیدکردنی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئورسۆلا ڤۆن دیغ لایین بۆ سەرۆکی نوێ کمسیونەری ئەوروپا گرژیەکی نوێ لێکەوەتەوە لە نیۆ هاووپەیمانی ریزاڵەلوکی راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا میرکڵ.

لە کاتێکدا رامیاری زانی دیرینەی لە داێکبووێ برۆسڵ دەنگی رێبەرانی 28 وڵاتانی ئەوروپایی مسوگەر کرد بەڵام لە وڵات دەستنیشانکردنی لە جیاتی ژان کلاود جانکەر بە گاڵتەوە وەرگیرا.

هەر چەند خولەکێک پاش راگەیاندنی رێکەوتنەکە لە بارەی هەرە باڵاترین کار یان پۆستی EU سوسیال دیمۆکراتەکانی هاووپەیمانی میرکڵ دژ بەو رێکەوتنامە راوەستان کە لە نیۆ رێبەرانی یەکێتیی ئەوروپادا ئەنجام درا.

رێبەرایەتی کاتی سێانەی سوسیال دیمۆکراتەکان ووتیان ڤۆن دیغ لایین قەت خۆێ بۆ هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی ئەوروپا کاندید نەکردبوو لەبەر ئەوە جێ باوەر نییە.

دانانی وەکو سەرۆکی کمسیونەری ئەوروپا گاڵتە پێیکردنە لە جیاتی دیمۆکراتیزەکردنی یەکێتیی ئەوروپا.

مارکۆس سویدەر رێبەری بەڤیریەکانی هاووپەیمانی میرکڵ هەر وەها بە دەنگێکی بەرز ووتی ئەوە نارەوایە.

XS
SM
MD
LG