Accessibility links

جەزائیر: خۆپیشاندانی مامۆستایان و خوێندکاران بەردەوامە


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس رایگەیاند و گوتی بۆ نۆهەمین هەفتەی یەک لە دوای یەکە خوێندکاران و مامۆستایانی جەزائیری خۆپیشاندانی نارەزایی دژ بە دەسەڵاتی وڵات دەکەن ، بەشداربووان داوای ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی دەکەن لە نێویاندا ئەوانەشی بەمدوایانە دەستگیرکراوون.

خوێندکاران دروشمی "بەندکراوان ئازاد بکەن" یان دەگوتەوە و دەشیان گووت کوانێ دادپەروەری ئەمەش هاوکاتی ئەوەی بە جادە و بانەکانی نێو پایتەختدا بە رێپێوان دەرویشتن .لە هەمان کاتیشدا هێزێکی گەورەی پۆلیس لە پایتەختدا لە ئامادەباشیدا بوون. لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا هیچ توندوتیژی لێنەکەوتەوە، بەڵام ئاستی دەستگیکردن رووی لە زیادبوون کردووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە سی خۆپیشاندەر بەشێوەیەکی کاتی بەندکراون و چاوەڕوانی دادگایکردنیان دەکرێت بەهۆی وەک دەسەڵاتدارانی جەزائیری دەڵێن بەهۆی پابەندبوونی هەندێک لە خۆپیشاندەران بە بڕیاری قەدەغەی هەڵکردنی ئاڵای ئەمازیغەکان.

XS
SM
MD
LG