Accessibility links

زانا مەلا خالید: بازاڕی دەرمان بازاڕێکی ئازادە و کام کۆمپانیا ئارەزووی لێبێت دەرمان ھاوردە دەکات


کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەختیار شوکری
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەختیار شوکری

لە پاش نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر، ئەمڕۆ لیژنەکە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و وا بڕیارە نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی و دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی گومرگ بکرێت.

لەمبارەیەوە بەختیار شوکری ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر گوتی: لە پاش بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ پێناسەی گومرگی، ژمارەیەکی زۆری کەلوپەل لە ھەرێمی کوردستاندا نرخیان بەرزبووەتەوە، جگە لەوەیش لە ھەرێمی کوردستاندا دووکان و مارکێتەکان گرینگی بە پاراستنی خواردەمەنییەکان لە شوێنی فێنکدا نادەن و بەشێکی زۆریان بەھۆی گەرماوە تێکدەچن.

زانا مەلا خالید بڕیاردەری لیژنەکە لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئامادە بوو و گلەیی لەو بازاڕە ئازادەی دەرمان دەکات کە دەرگای بۆ ھەموو کارگەکان کردووەتەوە دەرمان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەیش ھەر لەو کاتەدایە یەک دەزگای کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان بوونی ھەیە کە بە توانایەکی کەم پشکنینەکانی ئەنجام دەدات.

ئەم بڕیاردەری لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر دەڵێ:

ئێمە پشتگیری لە کارگە ناوخۆییەکان دەکەین، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت، کەلوپەلی ھاوردە لە دەرەوە قەدەغە بکرێن چونکە ئەمە بۆ بەرژەوەندی خەڵک خراپە. زانا مەلا خالید دەشڵێ: کرانەوەی دەروازە سنوورییەکان وای کردووە لە ھەرێمی کوردستاندا متمانە بە دەرمان نەکرێت، ئەمە بێجگە لەوەیش ھەندێکجار گواستنەوەی دەرمان لە نێوان وڵاتان بە ھەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت . تەواوی ئەم وتوێژەی پەیامنێرامان لە ئەربیل نارین رۆستەم لەگەڵ بەختیار شوکری سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00


XS
SM
MD
LG