Accessibility links

خوێندکاران لە کابول دوای تەقینەوەکە بە دوای کتێب و جانتاکانیاندا دەگەڕێن


بەرۆژێک دوای ئەو تەقینەوە بەهێزەی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، خوێندکاران لە کابوڵ رۆژی سێ شەممە بەوردی بەنێو داروپەردووی خوێندنگەکاندا دەگەڕان بۆ کتیب و جانتا و کۆڵەپشتەکانیان و هەروەها کەلوپەلی دیکەیان. لە هێرشەکەی رۆژی دووشممەدا پێنج خوێندنگە زیانی پێگەیشت کە تیایدا باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری تێدا کرایە ئامانج، بەڵام زیانی بە مزگەوتێک و ئێستگەیەکی تەلەفزیۆنیش گەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانی رایگەیاند لە هێرشەکەی گروپی تالیباندا بەلای کەم 6 کەس کوژران، کە لەنێویاندا منداڵیک و دوو سەربازی هیزی تایبەت هەبوون.

ئەوەی جێی ئاماژەیە تەقینەوەکە کە بەدوایدا شەڕەتەقەی لێکەوتەوە بەهۆیەوە بە دەیان کەس برینداربوون کە 50 منداڵ لەنێو بریندارەکاندان و زۆربەیان بەهۆی پارچە شوشەی ئاکامی تەقینەوەکە برینداربوون.

لە یەکێک لە خوێندنگەکانی دواناوەندی بەشی تایبەت کە دانیشتوانەکەی چینی مامناوەندن لەو بەشەی شارەکەدا ، رێگە بە خوێندکارەکان درا بچنە نێو خوێندنگەکەیان بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانیان لە نێو داروپەردووی وێرانەکەدا هەڵبگرنەوە.

رێکخراوی منداڵ پارێز هێرشەکەی بەوپەڕی مایەی شەرمەزاری پێناسەکرد و گوتیشی منداڵانی جەستە بچوک دووچاری برینداری زیاتر بوونەتەوە بە بەراورد بە خوێندکارانی گەورەتر . رێخراوی ئاماژەپێدراو گوتیشی کە کاریگەری خراپی تەقینەوەی لەوجۆرە بۆ چەندان ساڵ لە مێشکیاندا دەمێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG