Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق دوو بژاردە دەخاتە بەردەم حەشدی شەعبی


سەرۆک وەزیری عێراق ڕۆژی دووشممە بڕیاری دا هەمو هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی تێکەڵ بە سوپای عێڕاق بکرێن.

عادل عەبدول مەهدی بڕیاری داخستنی هەمو بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا دا.

سەرۆک وەزیری عێڕاق دوو بژاردەی خستە بەردەم حەشدی شەعبی یان تێکەڵ بە سوپای عێراق ببن و یان بچنە نێو سیاسەتەوە بە پێی یاسایی حزبەکان کاربکەن.

بە پێی ڕاگەیاندنێکی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێڕاق نابێت هیچ هێزێک لە دەرەوەی لەشکری عێڕاق بمێنێتەوە نە بە ئاشکرا و نە بە داپۆشراویش.

سەرۆک وەزیری عێراق 31 ی مانگی 7 ی وەکو دووا وادەی دیاریکراو بۆ جێکردنی ئەم بڕیارە ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG