Accessibility links

ڕێزلێنان لە چوار هونەرمەندی بە ئەزمونی کورد


ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە بۆ ھونەرمەندی حەیرانبێژ عارەب عوسمان، چونکە دوای نیو سەدە لە خزمەتکردنی ھونەری کوردی لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە مەڕاسیمێکی رێزلێنانی بۆ ئەنجام درا.

ئەو ھونەرمەندە قسە بۆ دەنگی ئەمریکا دەکات و دەڵێت " هونەرمەند ئەگەر حکومت بژێوی ژیانی بۆ دابین بکات ئەوەیش بەردەوام دەبێت لە کارەکەی بەڵام ئەگەر بژێوی ژیانی کپ بوو ئەویش زەوقی لە کارەکەی نامێنێت."

هونەرمەندی شاری ھەولێر محەمەد ئەربیلیش ئامادەبوویەکی مەراسیمەکە بوو بە بۆچوونی ئەو ھونەرمەند ھیچ کاتێک خانەنشین نابێت و بەردەوام خەڵک چاوەڕوانی بەرھەمی تازەی لێدەکەن.

لە پاڵ ئەم دوو ھونەرمەندە، دوو ھونەرمەندی دیکەش خەڵات کران و زەردەخەنەی ھونەرمەندانی ئامادەبووش ئەوی پێشاندەدا کە ئەم جۆرە چالاکیانە بە پێویست دەزانن بۆ ھاندانی زۆرتری ھونەرمەندانی کورد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:03 0:00

XS
SM
MD
LG