Accessibility links

ئێران سنوری یۆرانیۆمی عەمبارکراوی پیتێندراو تێدەپەڕێنێت


ڕۆژی دووشەممە ئێران دانی بەوەدا نا ئەو سنورەی کە بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بۆی دانرابوو دەرباز کردووە، ئەمەش یەکەم سەرپێچیکردنی ئاشکرایە ئەوەتای لە ساڵی ڕابوردۆوە ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە.

چەند ڕۆژێک بوو چاوەڕوان دەکرا ئێران دان بەو سەرپێچییەدا بنێت لە کاتێکدا پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە ئەو کارە دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێبەرانی ئەوەرپا ڕۆژی هەینی لە ڤیانا کۆبونەوە بۆ تاووتوێکردنی ڕێگاکان بۆ هێشتنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.

ئێران هەڕەشەشی کردووە هەتا حەوتی مانگی حەوت ئاستی پیتاندنیش زیاد دەکات بۆ نزیکتر لە ئاستی پێویست بۆ بۆمب .

ئەم ڕاگەیاندنەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ناکۆکییەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێران.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا لە کەنداوی فارس چەندین هێرشی ناڕوون کراوەتە سەر تانکەرەکانی نەوت، فڕۆکەیەکی چاودێری لەشکری ئەمەریکا خرایەخوارەوە و سەرهەڵداوانی سەر بە ئێران لە یەمەن هێرشی بۆمبیان کردە سەر عەرەبستانی سعودیە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونتەوەیی ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە ئێران ئەو ئاستەی تێپەڕاندووە. بەرێوەبەرای ئاژانسەکە یوکیا ئەمانۆ بە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ڕووداوەکە پشتراست کراوەتەوە.

ئەم هەنگاوەی ئێران بۆتە جێی نیگەرانی ژمارەیەک لە ڕێبەرانی جیهان.

گوتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی جێگای نیگەرانییە و ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانانی خۆماندا بڕیار دەدەن لەسەر هەنگاوی دهاتوومان.

جێگری وەزیری دەوەی ڕوسیاش دەڵێت ئەم هەنگاوە جێگای داخە و داوای لە ئێران کرد بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.

XS
SM
MD
LG