Accessibility links

حەسیپ کاپڵان: ئەگەر کورد یەکبگرن کێشەکانیشیان چارەسەر دەبێت


مشتومڕەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی تورکیا کیشەو ئاڵۆزییەکی زۆر دروست دەکەن. لە نێو ئەو گرفتانەشدا یەکێک لە بابەتە هەر گرنگەکان کێشەی کوردە.

پاش نامەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان ئەم بابەتەش لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا تا ڕادەیەک تاوتوێکرا.

لە ساڵی 2003 پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا دەستیپێکرد بەڵام ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو نەبوو. سەربارەت بە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی پرۆسەکە پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) حەسیپ کاپڵان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "کاتێک لە ساڵی 2003 پرۆسەی ئاشتی هاتە مەیدانی سیاستی کورد بۆ چارەسەری لە دڵەوە بوو. بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی ئاکەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی ڕێبەری هیچ کات لە دەڵەوە هەوڵیان بۆ ئەو پڕۆسەیە نەدا."

دەقی وتووێژەکەی حەسیپ کاپڵان لەگەل ئەیوب دەمیر

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG