به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌ى حیزبیانه‌ى یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ که‌رکوکدا، زیانێگى گه‌وره‌ى به‌پێگه‌و داهاتووى کورد له‌و شاره گه‌یاندووه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا، رێباز سابر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ده‌ڵێت"مامه‌ڵه‌ى حیزبیانه‌ى یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ که‌رکوکدا، ده‌رفه‌تى بۆ نه‌یارانى کورد ره‌خساندووه تا سیاسه‌تى په‌رت بکه‌و زاڵ ببه پیاده بکه‌ن، هه‌ر جاره‌و لایه‌نێکى کوردى به‌لاى خۆیاندا کێش بکه‌ن."
به‌رپرسه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ڕه‌خنه‌ى له‌یه‌کێتى و پارتى گرت به‌وه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى کارده‌که‌ن نه‌ک مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى، وتى"ئه‌مه‌ش به‌زیانى خۆیان و کوردیش ته‌واو بووه و ده‌شبێت."
سه‌باره‌ت به بێده‌نگى حیزبه کوردیه‌کانى تر به‌رامبه‌ر به یه‌کێتى و پارتى،رێباز سابر وتى"ئێمه له‌نێو خۆماندا قسه‌مانکردووه، وتومانه ناکرێت ته‌ماشاکه‌رى یه‌کێتى و پارتى بین، به‌ڵام گرفته‌که له‌وێدایه، ئێمه ژماره‌ى کورسیه‌کانمان له‌به‌غدا زۆر نیه، بۆیه لایه‌نه‌کانى به‌غدا زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌که‌ن."
به‌رپرسه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، پێیوایه گه‌ر یه‌کێتى و پارتى رێکبکه‌ون له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى که‌رکوک، ده‌توانن له‌مکاته‌دا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرنه‌وه، چونکه رێککه‌وتنى پێشتر هه‌یه، وتى"ئێستا عه‌ره‌ب هه‌وڵى هێنانى خه‌ڵکێکى زۆر بۆ نێو که‌رکوک ده‌دات، ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ببنه زۆرینه‌و پۆستى پارێزگار له کورد بستێنن."
سه‌باره‌ت به ڕۆڵى وڵاتانى ئیقلیمى بۆ دیاریکردنى ئاینده‌ى که‌رکوک، رێباز سابر وتى"وڵاتانى ئیقلیمى به‌تایبه‌ت تورکیا‌و ئێران ڕۆڵى گه‌وره‌یان هه‌یه، لایه‌ن هه‌یه شه‌ڕى وه‌کاله‌تیان بۆ ده‌کات، پێکهاته و گروپ و لایه‌ن هه‌ن ڕاسته‌وخو ئه‌وان ئاراسته‌یان ده‌که‌ن، بۆیه جێ ده‌ستیان له‌ئاینده‌ى که‌رکوکدا دیار ده‌بێت."
له‌کۆتایى قسه‌کانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له دۆخى ئه‌منى که‌رکوک، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد جگه له ته‌قینه‌وه‌ى ناوبه‌ناو و ده‌غڵ و دان سوتاندن، دیارده‌ى ئۆتۆمبێل دزین و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه به‌بیانووى پشکنین هه‌یه.