Accessibility links

توێژینەوە: دەرمانی چارەسەری شیرپەنجەی ڕەحم کاریگەری گەورە لەجیهاندا دەردەخات


توێژەرەوان دەڵێن دەرمانی دژ بە ڤایرۆسی هەموو جۆرە شیرپەنجەکانی ڕەحم کاریگەری هەیە لەسەر ڕاگرتنی تووشبوونەکان و ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات تووشبوونەکانی ئەونەخۆشیە لە 10 ساڵی داهاتوودا کەمدەبێتەوە.

لەئاشکراکردنی ئاکامی شیکردنەوەی نیوودەڵەتی بۆ 60 ملێۆن کەس لە وڵاتانی دەڵەمەندا، زاناکانی بریتانیا و کەنەدا دەڵێن "بەڵگەی بەهێز"یان بەردەستکەوتوە، کووتانی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست (HPV) کاردەکات بۆ خۆپاراستن لە شیرپەنجەی ڕەحم لە ژینگەکانی جیهاندا".

دەیڤید مشیر زانای سەرەکی لە England Public Health و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت " ئێمە هەمووشتێک دەتوانین ببین، ژمارەی تووشبوونەکان بە ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست کە دەبێتە هۆکاری هەموو جۆرە نەخۆشیەکانی ڕەحم لە کەمبوونەوەدایە".

مارک بریسن تایبەتمەند بە ئابورری تەندروستی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە زانکۆی لاڤال لە کەنەدا و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت "ئاکامەکان ئاماژە دەدات لە 10 ساڵی داهاتوودا کەمبوونەوەی نەخۆشی شیرپەنجەی ڕەحم دەبینین".

دەرمانی چارەسەر لە 100 وڵاتدا هەیە.

بۆ یەکەم کەڕيت دەرمانی کووتانی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست لە ساڵی 2007دا مۆڵەتی پێدرا، لەوکاتەوە بەڵانی‌کەمەوە لە 100 وڵاتی جیهاندا بەکاردێت. کۆمپانیای GSK بریتانیا ئەو دەرمانە بەرهەم دێنێت بەناوی Cervarix 2 جۆری ئەو ڤایرەۆسە پەک دەخات، لەکاتێکدا دەرمانی

Merck ڕکەبەریەتی و 9 جۆرە پەک دەخات.

ئەو وڵاتانەی بەرنامەی پاراستنی دژ بەڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێستیان هەیە، بۆ پاراستنی کچان لە شیرپەنجەی ڕەحم وچۆرەکانی‌کەی شیرپەنجەی پەیوەندی بەو ڤایرۆسەوە هەیە پێش چالاکبوونیان لەڕوی سێکسەوە دەکوترێن.

بەمەبەستی زانیاری لەسەر کاریگەری دەرمانەکان تیمی توێژینەوە داتای 60 ملێۆن کەسیان لەماوەی 8 ساڵدا لە 65 توێژینەوەدا لە 14 وڵاتدا کراوە کۆکردۆتەوە .

توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە هەردوو جۆرەی ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست ئەوەی هۆکاری %70ی شیرپەنجەی ڕەحمە و ناسراوە بە ڤایرۆسی هەوکردنی دومەڵی پێست جۆوری16 و ڤایرۆسی هەوکردنی دەمەڵی پیستی جۆەری 18، دوای کووتاندن بەڕێژەیەکی لەبەرچاو کەمبۆتەوە، لەگەڵ کەمبوونەوەی بەڕێژەی 83%ی تووشبوونەکان لای کچانی تەمەنیان لەنیوان 13 بۆ 19 ساڵیە و 66% لەخانمانی تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 24 ساڵیە دوای 5 بۆ 8 ساڵ کووتاندنیان.

ئامارەکانی لە مانگی 2ی ڕابردوودا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیەوە بۆ توێژینەوەی شیرپەنجە سەربە ڕێکخراوی تەندروستی جیاهانیەوە دەرچوە دەردەخات نزیکەی 570 هەزار تووشبوونی نوێی شیرپەنجەی ڕەحم لەهەموو جیهاندا لەساڵی 2018دا دەستنیشانکراوە، بەمەش دەبێتە 4هەم جۆرەی زۆرترین بڵاوبوونەوەی شیرپەنجە لای ئافرەتان لەسەر ئاستی جیهاندا.

هەموو ساڵێک زیاتر لە 310 هەزار ئافرەت بە نەخۆشی شیرپەنجەی ڕەحم گیان لەدەست دەدەن، زۆرینەیان لە وڵاتانی کەمدەرامەتن، کە چارەسەری چارەسەری هەوکردنی پێست لایان کەمە یاخودا نیە.

بریسن داوا لەحکومەتی وڵاتانی زیاتر ئەم نەخۆشیەیان هەیە دەکات، سەرنج بەدن کە دەرمانی کووتان کاریگەری هەیەوە و ئومێد هەیە لەساڵانی داهاتوودا، ڕێژەی کووتان بە ڤایرۆسی هەوکردنی پێست کەمبێتەوە بەتایبەتی لەو وڵاتانە کە زۆر پێویستیان پێیەتی.

XS
SM
MD
LG