Accessibility links

توێژینەوە: کەمیی ڤیتامین لەوانیە تەنها نیشانەبێت بۆ هەبوونی کیشەی هەرس


(ڕۆیتەرز) – توێژەرەوان دەڵێن کەمیی ڤیتامینا لەوانیە تەنها نیشانەبێت، ئاماژە بە تووشبوونی کەسانی بەتەمەن دەدات بەکێشەی هەرس.

لەڕاپۆرتێکدا لە گۆڤاری (مایۆ کلینیک) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت هەمیشە بزیشکەکان بەدوای هەندێک نیشانەدا دەگەڕێن وەک لەدەستدانی کێش بێ‌هۆکارو بەلەباریکی، بەڵام ئەوەی بەدهەرسی جیادەکاتەوە لەوانیە کەمیی ئاستی ڤیتامین و چەند سەرچاوەیەکی خۆراک بێت.

جۆزێف مواری پرۆفیسۆری پزیشک لە دامەزراوەی (مایۆکلینیک) لەڕۆشستەر لە ولایەتی مینسۆتا و بەشدار لە توێژینەوەکدا دەڵێت "ئەوان واچاوەڕوانن نەخۆشی بەلەباریک زۆر لە ڤیتامینەکانیان کەمبێت بەهۆی بەدهەرسی خواردن و سکچوونەوە".

سەرباری ئەمەش دەڵێت "بەڵام دەبینین زۆر لە نەخۆشەکانی کێشیان لەدەستنەداوە، بەڵکوو زۆریان کە کیشیان بەرزە، سەرباری ئەوە ڤیتامین لەلەشیان کەمە، کالۆری لەدەستنادەن و گەدەیان ڤیتامینات هەڵنامژێت".

پرۆفیسرۆ مواری دشەڵێت "ئەمە لەڕووی زانستیەوە دەبێت پزیشکەکان توێژینەوە بکەن، لەسەر ئاستی کەمیی ڤیتامینی تایبەت وەک ئاسن و ڤیتامین (دی) و زینک.

هەروەها دەڵێت "خەڵکی دێن و دەڵێن وەک پێشتر هەست بەچالاکی ناکەن، هەروەها لەکاتی ئەنجامدانی وەرزش یاخود ئەرکی ڕۆژانە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری کەمیی ئاسن بەهۆی کێشەی هەرسەوە. گرفتی سکچوون و ئازاری گەدەیان نیە، بەڵام کەمیی ئاسن هۆکاری هەبوونی زیانە لە گەدەدا".

مورای ئاماژەی داوە بەوەی "پشکنینە سەرەتایەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی، پشکنینی خوێنە، ئەگەر ئاکامەکان بە ئەڕێ بوو، دەبێت نەخۆشەکە بۆ لای پزیشکی تایبەت بە کۆئەندامی هەرس ڕەوانەبکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کێشەی هەرس هەیە بەرلە دەستنیشانکردنی چارەسەرێک پێویست بکات تا ئەو کەسە لەماوەیەکدا وەریگرێت".

XS
SM
MD
LG