Accessibility links

خالد شوانی: ئەگەر خۆمان بۆ قوناغی ئێستا و داهاتوو، ئامادە نەکەین رەنگە بارودۆخی کەرکوک و کوردی کەرکوک بەرەو خرابتریش بڕوا


Khalid Shwani

پرسی ناوچەکانی ناکۆکی لەسەر پاش چەندین دەیە رزگار بوونیان لە دەستی رژێمی بەعس، بارودۆخیان ئەگەر بەرەو بەددتر نەروێشتبێت بەرەو باشتر نە روێشتوونە، ئەگەر ناسنامەی کوردیان کاڵتر نەبۆبێتەوە، پڕ رەنگتر نەبۆنەتەوە. ئاخۆ کێ لە مانەوەی ئەو ناوچانە وا بە هەڵواسراوی بەرپرسە،

پرسی ناوچەکانی ناکۆکی لەسەر پاش چەندین دەیە رزگار بوونیان لە دەستی رژێمی بەعس، بارودۆخیان ئەگەر بەرەو بەددتر نەروێشتبێت بەرەو باشتر نە روێشتوونە، ئەگەر ناسنامەی کوردیان کاڵتر نەبۆبێتەوە، پڕ رەنگتر نەبۆنەتەوە. ئاخۆ کێ لە مانەوەی ئەو ناوچانە وا بە هەڵواسراوی بەرپرسە، حکومەتی ناوەند کە پرۆسەکان دووا دەخات یان حکومەتی هەرێمە کەمتەرخەمی لەوە دەکات؟

هاووڵاتیان دەڵێن ئەوانەی لە دۆسیەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بەرپرسن، چ سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، سەرۆک کۆمار کە کوردە و ئەوانەی نوێنەرایەتی کورد لە بەغدا دەکەن، ئەگەر پێش هەموو شتێک ئەم کێشە یەکلانەکەنەوە، نە لەگەڵ خۆیاندا راست دەکەن و نە لەگەڵ هاووڵاتیان.

پاش رفراندووم و تا ئێستا، پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ هەرێم و حکومەت تا چەند ئەو پرسە لە دانوستاندنەکانی نێوان ئەوان و بەرپرسانی عێراقی وە بە تاێبەت عادل عەبدولمەهدی هاتوەتە ئاراوە؟

چ لە نیۆ حکومەتی هەرێم وە یاخود حکومەتی بەغدا وەزیرێکی تاێبەت بەو ناوچانە دانراوە وە یاخود لە بەغدا کەسێک دانراوە لەو دۆسیەدا بەرپرسیار بێت؟

وەکو دەووترێ ئەگەر یەکێتیی و پارتی بە کەڵەگایەتی و پێیداگری نێوان خۆیاندا ناتوانن لە کەرکوک لەسەر پارێزگارێک رێک بکەوون، چۆن دەیانەوێ پرسی ناوچەکانی کێشە لەسەر چارەسەر بکەن؟

ئایا کێشەی ئەم ناوچانە پێکەوە گرێدراوون یان دەکرێ تاکە تاکە چارەسەر بکرێن بەو پێیەی گرفتی خانەقین و شەنگار لەوانەیە تا کەرکوک کەمتر بێت؟

بەو پێیەی لە گەرمیان و گەرمەسێر واتە لە کەرکوکەوە بگرە تا خانەقین یەکێتیی باڵا دەستە، تا چەند ئەو بۆچوونە راستە گوایە هەر لەبەر ئەوەیە پارتی ئەوەندە باسی نەوت و بودجە دەکات باسی گەرانەوەی ئەو ناوچانە ناکات؟

بە هۆێ ئەو بارودۆخەی ئەم ناوچانە تێدا دەژێن کە نە سەر بە هەرێمن و نە سەر بە ناوەند، تا چەند لەسەر گەشەکردنی کردنیان کاریگەری هەبووە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو گەشە سەندنەی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بە خۆیانەوە بینیوە؟

خالد شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمان کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کێشەی ئەم ناوچانە لە ئێستادا بەر شاڵاوێکی بە عەرەب کردنێکی زۆر بە بەرنامە بوەتەوە هەم بەشێکی لە حکومەتی عێراقی وە هەم (ئیدارەی محلی) بەرێوەبەرایەتی خۆجەیی لە شاری کورکوک، ئەو پارێزگارەی سەپێندراوە بەسەر شارەکەدا پرۆسەی بە عەرەب کردنی کەرکوک ئەدەن لە رووێ ئیداریەوە وە رووێ دیمۆگرافیەوە وە ئەمەش بە بەڵگە سەڵمێندراوە، جگە لە (ملفی عسکری) ئەو عەسکارتاریەی کە لە ئارادایە بە کار دێت بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم کارنامەیە ".

کاک خاکد هەر وەها دەڵێت " لە کاتێکدا کەرکوک لە ئێستادا بە یەکێک لە خرابترین قوناغەکانێ بە عەرەب کردنیدا تێ ئەپەڕێ، لایەنەکانی کوردی بەداخەوە لە نیۆ خۆیاندا یەکرێز نیین، لە جیاتی ئەوەی یەک دەنگ، یەک رێز، بە بەرنامەیەکی هەمە لایەنانەی سیاسی، ئیداری، عەسکەری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی، ئابوری بۆ کەرکوک هەبوایە وە بە یەکریزی و یەک دەنگی کاری لەسەر بکرایە ، بەڵام مەخابن".

کاک خالد دەشڵێت " بارودۆخی کەرکوک هەم لە رابوردوودا خەراپ بوە وە هەم لە ئێستاشذا خەراپە و ئەگەر بێت و خۆمان ئامادە نەکەین بۆ قوناغی ئێستا و بۆ قوناغی داهاتوو، رەنگە بارودۆخی کەرکوک و کوردی کەرکوک بەرەو خرابتریش بڕوا، وە لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام کە کێشە ناوچە دابڕێنراوەکان بە کەرکوکەوە پرسی گرنگ و ستراتیژی کوردە لە عێراقدا ئەبێ ئەولەویەتی بەسەر مەلەفەکانی ترەوە هەبێ وە کار بکرێ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیە کە دۆسیەی خاکی کوردستان "

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:37 0:00

XS
SM
MD
LG