Accessibility links

ئەردۆغان: ئەمەریکا سزا ناسەپێنێت بەسەر تورکیادا بەهۆی کڕینی S-400


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانی نەبووە سزا بخاتە سەر ئانکەرە بەهۆی کڕینی سیستمی موشەکی ڕوسیایی، پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا گوتی لەو ڕێککەوتنەدا مامەڵەی ڕەوا لەگەڵ تورکیا نەکراوە.

هەردوو وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ ناکۆکی کەوتە نێوانیان لەسەر بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستمی دژە موشەکی S-400 ی ڕوسیایی و واشنتنیش هۆشداری سەپاندنی سزای دا ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت.

ئاژانسی ئینتەرفاکسی ڕوسیایی ڕۆژی شەممە لە زاری گوتەبێژی کرملنەوە بڵاوی کردۆتەوە بەشێکی ڕێککەوتنەکە بۆ پێدانی ئەو تێکنالۆژییە مەزەندە کراوە.

تورکیاش ڕایگەیاندووە پاشەکشێ ناکات لە ڕێککەوتنەکەی کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی 7 بکرێت، و زیاتر ئەو پەیوەندیانە تاقی بکاتەوە کە بەهۆی چەندین گرفتی تر گرژی تێکەوتووە.

بەڵام بە پێچەوانەی لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئەمەریکا، دانۆلد ترامپ دەڵێت لەو مامەڵەیەدا ڕەفتاری ڕەوا لەگەڵ تورکیا نەکراوە بەهۆی بڕیارەکەی بۆ کڕینی S-400 و بەڕێوەبەرایەتی پێشوی سەرۆک باراک ئۆبامای بەوە تاوانبار کرد. ترامپ سزا خستە سەر تورکیاشی ڕەت نەکردەوە.

ماوەیەکی کورت پاش کۆبونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ترامپ لە میانەی لوتکەیی گروپی 20 لە ژاپۆن، ئەردۆغان گوتی S-400 لە سەرەتای نیوەی مانگی حەوت دەکات و گوتیشی ترامپ بە ڕاستەوخۆ گوتویەتی سزا ناسەپێنێت بەسەر تورکیادا. ئەردۆغان گوتی " ئێمە لە خۆیمان بیستووە کە ئەمە ڕوونادات، ئێمە هاوبەشی ستراتیژین لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا. وەکو هاوبەشی ستراتیژیش هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردات لە مافە سەروەرییەکانی تورکیا، پێویستە هەموان ئەمە بزانن."

XS
SM
MD
LG