Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: پەیامەکانی تورکیا و ئەردوگان بۆ کورد زۆر زیرەکانە نەبوون


Dr. Jabar Kadir

دیارە هەڵبژاردنەکان لە جیهانی سیەم وە بە تاێبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کەم جار بوە بە بێ ساختە کاری و دەست تێوەردان بەرێوە چووبێت. تورکیا کە وەکو وڵاتێکی زۆرتر رۆژهەڵاتی تا ئەوروپایی بیر دەکاتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەمرۆێ ئیستامبوڵ بە بێ دەست تێوەردان بەرێوە بچێت؟

دکتۆر جەبار قادر شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین و تورکیا لە هەبپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە راستی مەترسی هەیە، مەترسی ئەوەی پارتی دەسەڵاتدار وەکو دەڵەی هەموو ئامێرەکانی دەوڵەتی بە کار هێناوە وە هەوڵی داوە بە شێوەیەک لە شێوەکان کاریگەری هەبێ، لەسەر کۆمەڵێک ئاست کاری کردووە، لەسەر ئاستی پارێزکارەکان کە جاری پێشوو هەندێکیان نەچووبون بۆ دەنگدان، لەسەر ئاستی دەنگدەری کورد کاری کردووە کە دەنگەکانیان وەکو دەڵەی یەکلا کەرەوەیە، هەوڵ دراوە بکرێن بە دوو بەرەوە وە بەو شێوەیە کار لە دەنگەکانیان هەبێ ".

دکتۆر جەبار هەر وەها دەلێت " بە گوێرەی نرخاندن و هەڵسەنگاندنەکان لە نێۆ دوو میلیۆن تا دوو میلیۆن و نیۆ دەنگدەری کورد دەتوانی کاریگەری زۆری هەبێ، ئاکەپە هەوڵی دوو بەرەکی درووستکردنی داوە لە نیۆ هەدەپەدا لە رێگاێ ئەو پەیامەی ئۆجەلان لە زیندانەوە ناردوویە و ئەوە پەیامەی سەلاحەدین دیمیرتاش، کە ئەمە جۆرە دڵەراوکێ لە نیۆ دەنگدەرانی کوردا درووستکردووە، لایەنەکان هیوادارن کاریگەریەکی ئەوتۆ نەبێ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ".

دکتۆر جەبار دەشڵێت " پێیم وایە بەو پەلە پەلە بردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ئەوەش بەشێک بوو لەو سیناریۆانەی کە پارتەکەی ئەردوگان بە کاری دێنی، بەڵام ئەو کاریگەریە گەورەیەی نییە وە پێیم وایە زۆربەشیان لەوە تێدەگەن کە ئەمە هەوڵێکی تری ئەردوگان و حزبەکەیەتی بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دەنگدەری کورد درووست بکەن، وە ئەوان تەنانەت ئەوەشیان لە بیر ناچێت هەڵویستی تورکیا و ئەردوگان لە کاتی رفراندوم، پێش رفراندوم و دووای رفراندوم چۆن بوو، وە لە کاتی ئێستادا کە نێچیرڤان بارزانی دەبەن بۆ تورکیا ، لە هەمان کات هەڵمەتێکی سەربازی لە باشوری کوردستان بەرێوە دەبەن، چەندی کاریگەری دەبێ، پێیم وا نییە کارگەریەکی زۆری هەبێ، ئەمانە هەموو بۆ دەنگدەری کورد وەکو پەیام بوون بەڵام پەیامێکی زۆر زیرەکانە نەبوو".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:24 0:00

XS
SM
MD
LG