Accessibility links

ڕێبەرانی سیاسی ئەفغانستان بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی لە پاکستان دەکەن


ڕۆژی شەممە دەیان ڕێبەری سیاسی ئەفغانی لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاکستان ئامادە بوون بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ وتووێژی زیاتری ئەفغانیەیکان لەگەڵ یەکتردا.

پاش کۆنفرانسەکە کۆبونەوەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستپێدەکەن کە هەمویان پێش سەردانەکەی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا بۆ پاکستان.

غەنی، بەرهەڵستە سیاسییەکانی و دەستەی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەفغانی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زاڵمای خەلیل زاد لە کۆبونەوەدان، کە هەوڵ دەدات کۆبونەوە لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان، ئۆپزسیۆن و تالیباندا ئەنجام بدرێت.

لە کۆنفرانسەکەی ڕۆژی شەممە، کە لە نزیک ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت، هیچ نوێنەرێکی تالیبان بەشداری نەکردووە.

هەرچەندە گولبەدین حیمەتیار بەشداری کۆبونەوەکانە کە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ حکومەتەکەی غەنیدا کرد و لە لیستی تیرۆرستی ئەمەریکا دەرهێنرا.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممە حیکمەتیار دوای لە هاووڵاتییە ئەفغانییەکانی کرد پشتیوانی داواکەی تالیبان بکەن بۆ کشانەوەی تەواوی دەستبەجێی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان.

شایانی باسە واشنتۆن لەگەڵ تالیباندا لە وتووێژدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە پاش 17 ساڵ لە ئەفغانستان. ڕۆژی شەممە خەلیل زاد لە دۆحا بوو ئەو شوێنەی کە ئۆفیسی سیاسی تالیبانی لێیە، بەڵام ئەوە ڕوون نەبوو کە کەی جارێکی تر لەگەڵ ئەو ملیتانانەدا کۆدەبێتەوە کە کاریگەرییان لە نزیکەی نیوەی وڵاتەکە هەیە.

XS
SM
MD
LG