Accessibility links

عێراق باری ئاسایش لە بنکەی ئاسمانی بەلەد توند دەکات


سەرکردەیەکی باڵای هێزی ئاسمانی عێراقی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، باری ئاسایش لە یەکێک لە گەورەترین بنکەی ئاسمانی وڵاتەکە کە شوێنی ڕاهێنەرانی ئەمەریکایە توند کراوە پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابوردوو هێرش کرایە سەری. لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکان لەو بنکەیە بەردەوامن و لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ چۆڵکردنی.

توندکردنی باری ئاسایش لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری بەغدای پایتەخت، هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ژەنەڕاڵ فەلاح فارس بە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە ئەو ڕێوشێنانەی گیراونەتە بەر بریتین لە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بە شەو، توندکردنی ئاسایش لە ناو و دەوروبەری بنکەکە و هەوەها چاودێری کردنی ناوچەکانی دەوروبەری. ئەو گوتیشی ئەم هەنگاوانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکاییەکاندا نراون.

کۆلۆنێل کێڤین والکەر سەرکردەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ئەو بەیاننامەیەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن گوایە هێزەکانی ئەمەریکا کارەمەندەکانیان لە بنکەی بەلەد دەگوازنەوە. ئەو گوتی ئۆپەراسیۆنەکانمان لە بنکەی بەلەد هەر وەکو خۆی دەمێننەوە و هیچ پلانێک نییە بۆ گواستنەوە لەوێ.

XS
SM
MD
LG