ده‌نگۆى هه‌بوونى خۆکوژى تر له نێو قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆرى له‌نێو دانیشتوانى قه‌زاکه‌دا دروستکردووه، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیش دڵنیایى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه.
شه‌وى پێنجشه‌مه، خۆکوژێک له‌رێگه‌ى نارنجۆک و پشتوێنى بۆمب رێژکراوه‌وه، هه‌وڵى خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى دا له‌نێو کافتریایه‌ک له نزیک ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ن دا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى فریاى خۆ ته‌قاندنه‌وه بکه‌وێت، نارنجۆکه‌که به‌خۆیدا ته‌قیه‌وه.
ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى خانه‌قین، تاڕاده‌یه‌ک دڵنیان له‌وه‌ى خۆکوژه‌که سه‌ربه گروپه توندڕه‌وه‌کانه، به‌ڵام هێشتا سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌ن، بۆیه زانیارى ته‌واویان له‌سه‌ر ناسنامه‌ى خۆکوژه‌که و ئه‌و جێگه‌ى لێوه‌ى نێردراوه ده‌ست نه‌که‌وتووه.
سه‌میر نور سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى وت"ده‌وروبه‌رى خانه‌قین مۆڵگه‌ى تیرۆرستانى تێدایه، گومان ده‌کرێت خۆکوژه‌که له ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ره‌وه دزه‌ى کردبێته نێو شار."
به‌وته‌ى سه‌میر محه‌مه‌د نور، تیرۆر له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین بوونى هه‌یه، بۆیه کۆنترۆڵ کردنى دۆخه‌که بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ئاسان نیه، به‌و پێیه‌ى ناوچه‌که ناوچه‌یه‌کى پان و به‌رینه.
ڕووداوه‌که‌ى شه‌وى پێنجشه‌مه، کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر لایه‌نى ده‌روونى خانه‌قینیه‌کان دروستکردووه، به تایبه‌ت ناو به‌ناو ده‌نگۆى دزه‌کردنى خۆکوژى تر بۆ نێو شارۆچکه‌که بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ى تر ترس و دڵه‌راوکێ دروست ده‌کات.
شه‌وى رابردوو، هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق به چڕى به‌نێو خانه‌قین دا بڵاوه‌یان پێکرا، ئه‌وه‌ش دواى بوونى ده‌نگۆى خۆکوژێکى تر له نێو شارۆچکه‌که‌دا.
زانیار جه‌وهه‌ر چالاکوانانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له خانه‌قین، ده‌ڵێت"کافتریاکان پێچه‌وانه‌ى شه‌وانى رابردوو که جمه‌یان ده‌هات له‌گه‌نج، ئێستا گه‌نجیان بۆ ناڕوات، چونکه خه‌ڵک ترسى ته‌قینه‌وه‌ى تر‌ى هه‌یه."
زانیار جه‌وهه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆر له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوبۆته‌وه، گوایه خۆکوژى تر له نێو شاردا هه‌یه، وتى"بۆیه ته‌نانه‌ت بازارى خانه‌قین له ئێواراندا قه‌رباڵغیه‌که‌ى جارانى نه‌ماوه."
ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین له‌بارن بۆ چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان تا بیکه‌نه مۆڵگه‌ى خۆیان، به‌و پێیه‌ى ئه‌و ناوچانه له‌دواى ڕووخانى به‌عسه‌وه ئه‌و گروپانه‌ى تێدابووه، به‌تایبه‌ت سنورى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، هه‌ر له‌و ناوچانه‌شه‌وه چه‌ندین جارى تر توانیویانه ده‌ستیان بگاته خانه‌قین.
سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌رپرس له حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆر له خانه‌قین بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌ڵک ترساوه، به‌ڵام دۆخه‌که له ژێر کۆنترۆڵدایه."
وتیشى"ئێستا سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌ین، تا بزانین خۆکوژه‌که کێ یه‌و به چى رێگه‌یه‌ک دزه‌یکردۆته نێو خانه‌قین."