Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان و قەیرانەکانی ناوچەکە


لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرەک وەزیری ڕاسپێردراو دەستیکردووە بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ.

مەسرور بارزانی، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەسەرەتادا لەگەڵ پارتیدا کۆبۆتەوە و دواتریش لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردوستانیشدا کۆبۆتەوە.

ئەم کۆبوونەوانەی مەسرور بارزانی هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستاندا و بەتایبەتیش لە نێوان پارتی و یەکێتی، واتە دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان.

ئەوەی تا ئێستا زانراوە کێشەی ئەم دوو لایەنە دەگەڕێتەوە بۆ پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک، وەک دەگوترێت پارتی بە کاندەیدەکانی یەکێتی قایل نییە بۆ ئەو پۆستە.

هەرچۆنێک بێت پێدەچێت کێشەکان زۆر لەوە قوڵتربن بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی باسدەکرێن، بەڵام هەردوو لایان خۆیان دوور دەگرن لەوەی بە ئاشکرایی و ڕاشکاویش باسی بکەن.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین

لەناو عێراقیشدا بە گشتیگێرمەوکێشە زۆرن و حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی هێشتا نەیتوانییوە کێشە و گرفتەکانی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکات و بەردەوام لەژێر فشاردایە و داوای لێدەکرێت پێکهێنانی کابینەکەی تەواو بکات و دۆسێی نەوت لەگەڵ هەرێمدا یەکلابکاتەوە. نەک هەر عێراق بەڵکو ناوچەکەش لە قەیرانی قوڵدایە و دەکوڵێت، شەڕی سوریا بەرەو کۆتایی دەچێت و هێشتا دیار نییە ئایندەی ئەو وڵاتە چۆن دەبێت، قەیرانی ئێران و ئەمریکا هەروادێ و ئاڵۆزتر دەبێت و باسیش لە ئەگەرەکانی شەڕ دەکرێت، تەواوی ناوچەکە سەرقاڵە بە پەرەسەندنە سیاسی و ئاسایشییەکانەوە، باسێکی زۆر لە سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتە تێرۆریستییە ئیسلامییەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی و ڕێکخراوی تێرۆریستی تریش دەکرێت، جا جێی خۆیەتی لێرەدا بپرسین ئایا کورد لە کوێی هەموو ئەم ئاڵوگۆڕانەی هاوکێشەکاندایە؟! ئایا دەسەڵاتی سیاسی کوردی هیچ بەرنامەڕێژییەکی هەیە بۆ ئایندە لە نێوەندی ئەو پەرەسەندنانەی لە تەواوی ناوچەکەدا هەن؟

ئایا مەسرور بارزانی دەتوانێت لە وادەی یاساییدا کابینەی نۆ پێکبهێنێت؟

ئایا سەرەک وەزیری ڕسپێردراو چ پڕۆژەیەکی هەیە بۆ چوارساڵی کابینەکەی؟

ئایا ئێستا دۆزی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە کوێی دۆخی ناوچەکەدایە؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:33 0:00

XS
SM
MD
LG