Accessibility links

سەرتیپ جەوهەر: کورد لە کەرکوک پێی وایە یەکێتیی دەبی ئەم پرسە زوو لەگەڵ پارتی یەکلایی بکاتەوە


Sarteep Jawhar سەرتیپ جەوهەر

وەکو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و لەملا و ئەولا باس دەکرێ، خەڵک بە دەست کار و کردار و هەڵویستەکانی هەندێ لە سەرانی یەکێتیی بەرامبەر بە پارتی سەری سوڕ ماوە، لە لایەک قسە و رەخنە و هەندێ جارهەڕەشە دەکری و لە پەرلەمان بەشداری ناکەن و لەولاوە بە ووتار و بە دەم پێکەنینەوە لە ئاهەنگوزاری سەرۆکی هەرێم بەشداری دەکەن. ئاخۆ یەکێتیی چ وەڵامێکی بۆ ئەوە جۆرە هەڵس وکەوتە هەیە؟

سەرتیپ جەوهەر نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەڵویستی روونە سەبارەت پرسی چوونیەتی بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وە چوونیەتی بەرێوەبردنی فەرمانرەوایی لە هەرێمی کوردستان، من پێیم وایە هەڵویستەکانی یەکێتیی بە جۆرێک لە جۆرەکان هاندەر بوە بۆ ئەوەی ( حوکمرانی) فەرمانرەواییەکی هێمن وە گفت و گۆیەکی هێمن لەگەڵ پارتی بکرێ، بەڵام هەندێ جار رەخەنە و گازندە کۆ دەبێتەوە وە لەشوێنێک هەڤاڵێک، کەسێک ئاراستەی پارتی کردووە یان دەیکات، ئەوەیە زۆر جار گرژیەکانی درووستکردووە ".

Kirkuk
Kirkuk

​کاک سەرتیپ هەر وەها دەڵێت " سەبارەت بە پرسی دەنگ نەدان بە نێچیرڤان بارزانی و دوواتر بەشداری کردن لە ئاهەنگوزاری سوێندخواردنی نێچیرڤان، ئەوە بوو یەکێتیی مەرجی هەیە بۆ بەشداری کردن لەم حکومەتە، مەرجەکەش جگە لە یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی ناوخۆێ هەرێمی کوردستان وە چوونیەتی فەرمانرەوایی کردن، هاوکات مەرجی ئەوەی هەبوو کە پارێزگارێکی نوێ کورد لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دابنرێ بە هاوکاری پارتی، بەڵام نەگەیشتن بە رێکەوتنێک، دیار بوو کاتی سوێند خواردنەکە بەشێک لە برادەرانی مەکتەبی سیاسی پێیان وابوو ئەگەر بەشداری لە سوێند خواردنەکە بکرێ، بە یەکجاری لە پارتی نەیبڕینەوە و بەڵکو ئەو دەرفەتە بدەین بە پارتی گفت و گۆەکان بەردەوام بێت و بگەنە رێکەوتنێک، بەڵام پاێەکانی یەکێتیی زۆر دژی بەشداری کردنی ئەوانە بوون کە چوونە لە ئاهەنگوزاریەکە بەشداریان کرد یان بە پێیەوە راوەستان پێشوازیان لە میوانەکان کرد ".

کاک سەرتیپ دەشڵێت " بێگومان بەشێک لە گوشارەکانی سەر یەکێتیی لە کەرکوکەوە دێت، کەرکوکیەکان یان کورد لە کەرکوک پێیان وایە یەکێتیی دەبی ئەم پرسە زوو لەگەڵ پارتی یەکلایی بکاتەوە وە بەو (عنادی) یان پێیداگرییەی پارتی کۆتایی پێی بهێنرێت، ئەگەر پارتی رازی نییە بە دانانی پاریزگارێکی کورد لە کەرکوک لە یەکێتیی ئەوە بەشداری لە حوکمڕانی لە هەولێردا نەکرێت وە ئەگەر یەکێتیی لە حکومەت بەشداری نە کات بە دڵنیاییەوە هەر کارێک کاردانەوەی هەیە وە کاریگەری بەدی ( خراب) دەبێت بەسەر حوکمڕانی هەرێم و دابەش بوون بەسەر دوو هەرێم وە لەوانەیە ئەو سەرۆکەی ئێستا بە دەنگی کەمینە و بە دەنگی گۆڕان دەبێتە تەنها سەرۆکی زۆنی زەرد چونکە نە یەکێتیی دەنگی پێی داوە، نە کۆمەڵ دانگی پێی داوە، نە نەوەی نوێ، تەنها کەمینەیەکە کۆتان (مەسیحی و تورکمان) وە گۆڕان کە رێکەوتێکی سیاسیان لەگەڵ پارتیدا هەیە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:41 0:00

XS
SM
MD
LG