Accessibility links

ئامێد سولەیمان: پێویستە سیستەمی پەروەردە بە شێوەیەک بێت ئاین تێکەڵ بە هەستێکی نیشتمانیانە بکات


موحەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی وڵاتی میسرهاوکاتی ئامادەبوونەکەی ڕۆژی دووشەممەی لەبەردەم دادگادا دەمرێت.

مورسی بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر دادەنرێت لە پاش لادانی حوسنی موبارەک لە دەسەڵات.

کاردانەوەکان جۆراوجۆرن لەسەر مردنە لەناکاوەکەی موحەمەد مورسی، یەکەم کاردانەوەش لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیاوە بووە و مورسی بە "شەهید" ناودێر کرد.

لە کۆمەڵگەی کوردیشدا کاردانەوە هەبووە لەبەرامبەر مردنی مورسی، تۆڕەکانی سۆشیال میدیا پڕن لە وێنەکانی موحەمەد مورسی و ستایش کردنی ڕۆڵی سەرۆکی پێشووی میسر.

یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە بۆچی لە کاتێکدا کورد ڕووبەڕووی ئەنفال و کیمیاباران و گۆڕی بەکۆمەڵ و هەموو هەوڵێک بۆ قڕ کردن و سڕینەوەی ناسنامەکەی دەدران، وەلێ هیچ یەکێک لە لایەنە ئیسلامییە سیاسییەکان لە جیهاندا نەک هەر نەهاتنە دەنگ، تەنانەت بەیاننامەیەکی شەرمنیشیان بڵاونەکردوە بۆ ئیدانەکردنێکی ئەو جۆرە تاوانانەی بەرامبەر بە کورد دەکران و دەشکرێن.

ئامەد سولەیمان، شارەزای کاروباری ئیسلامی سیاسی دەڵێت لەوبڕوایەدایە ئەو جۆرە کاردانەوانەی بۆ مردنی مورسی هەن لە کۆمەڵگەی کوردیدا پەیوەندییان هەیە بە بواری پەروەردەییەوە و دەڵێت "دیارە هەڵە تێگەیشتن و سیستەمێکی پەروەردەی سەقەت هەیە دەربارەی پەروەردەی تاک لە ڕووی سیاسی و لە ڕووی دینیەوە."

بەڕێز سولەیمان دەڵێت ڕاستە مورسی بە کودەتا لە دەسەڵات لادرا، بەڵام مەرج نییە هەموو جۆرە کودەتایەک مەبەست لێی دیکتاتۆرییەت بێت، دەشڵێت " ئەگەرچی ئێمە لەگەڵ ئەو جۆرە سیستەمەش نین کە سیسی پێشکەشی دەکات، بەڵام لە نێوانی دوو خراپدا خراپتر هەیە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئامێد سولەیمان باسیش لەوە دەکات هاوکاتی ئەم جۆرە کاردانەوانە بۆ مردنی مورسی، ئەی کوا هەڵوێستی ئیخوانییەکان هەم لە هەرێمی کوردستان و هەمیش لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامیدا، لە بەرامبەر لەشکر کێشی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان و لێدان لە یەپەگە لە عەفرین و لە کوبانێ. دەڵێت "تەنانەت هەڵوێستیان خراپ بوو لە بەرامبەر ئەو جۆرە تەوژمە ئاینیە ژیان کوژەی داعشیش هەیبوو.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:04 0:00

XS
SM
MD
LG