Accessibility links

سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی سورێژە لە ئەمەریکا


کاربەدەستانی تەندروستی فێدڕاڵی ڕادەگەیەنن لە هەفتەی ڕابوردوودا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 22 حاڵەتی نوێی نەخۆشی سورێژە تۆمارکرا، بەمەش ژمارەی ئەو حاڵەتانەی لەم ساڵ تۆمارکراون گەیشتە 1،044 حاڵەت کە زۆرترینە لەوەتای ساڵی 1992وە.

نێوەندی کۆنترۆڵکردن و بەرگری کردنی دژی نەخۆشییەکانی ئەمەریکا دەڵێت ژمارەی حاڵەتەکانی ئەو نەخۆشییەی کە بۆ هەیە کوشندە بێت 2.2 لەسەدا زیادی کردووە. دەشڵێت ئەمە یەکەم جارە بەم شێوەیە بەرزبێتەوە لەوەتای ساڵی 1992 وە کە ئەو کاتە گەیشتە 2 هەزارەو 126 حاڵەت.

گوتەبێژی نێوەندەکە ڕایشیگەیاند زۆربەی حاڵەتەکان لە نیویۆرک تۆمارکراون 13 حاڵەت لە ناوچەی ڕۆکلاند و هەشتیش لە نێو شاری نیویۆرک.

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ڤایرۆسەکە لە نێوان مناڵانی تەمەنی خوێندنی سەرەتای بڵاوبۆتەوە ئەوانەی کە دایکو باوکەکانیان ئامادەنەبوون ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکەیان لێبدەن. بۆچوونێک لە نێوان دایک و باوکان هەندێکیان لە نێو کۆمەڵگەی توندڕەوە جووەکان لە نیویۆرک دروست بووە کە گوایە ئەو ڤاکسینە ڕەنگە نەخۆشی ئاتسم دروست بکات هەرچەندە لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەم ئیدیعایە ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر ئەو منداڵانەی کە دژ بە ڤایرۆسەکە نەکوتراون نەخۆشییەکەیان گرتووە.

لە ساڵی 2000 وە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕاگەیەندرا کە نەخۆشی سورێژە بنبڕ کراوە واتە لەو ساڵەدا هیچ حاڵەتێک نەبووە و کەسێک لە کەسێکەوە ڤایرۆسەکەی نەگرتۆتەوە. هەرچەندە لە پاش ئەوەوە لێرەو لەوێ بەهۆی گەشتکردنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە سورێژە تیایدا باوە هەندێک حاڵەتی کەم تۆمار کرابوون.

کاربەدەستانی نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان هۆشداری دەدەن وڵاتەکە لە مەترسی ئەوەدایە جارێکی تر ئەم ڤایرۆسە بڵاو ببێتەوە، کە لە مانگی 10 ی ساڵی 2018 وە لە نیویۆک سەری هەڵداوەتەوە.

کاربەدەستانی حکومەتیش دەڵێن ئەم نەخۆشییە کاتێک سەری هەڵدایەوە کە 82 کەس لە ساڵی 2018 و 40 کەسیش لە سالی 2019 ڤایرۆسەکەیان لە وڵاتانی تری وەکو ئۆکرانیا، ئیسرائیل و فلپینەوە هێنایە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.

XS
SM
MD
LG