Accessibility links

هۆشیار عەبدوڵا: میدیای نەوتی ئێستا فەزای گشتی کوردستانی عێراق و ئاراستەی سیاسی کۆمەڵگاکەی داگیر کردووە


Hoshyar Abdulla
Hoshyar Abdulla

سیستمی فەرمانرەوایی لە هەرێمی کوردستان بەو پێی تا ئێستا تاکانە و لە لایەن هەندێ کەسانی دیاریکراوەوە بەرێوە براوە و پەرلەمان رۆڵێکی ئەوتۆێ تێدا نەبوەلە کارەکانیدا سەرکەوتوو نەبوە، هەر لەبەر ئەوە ئەمرۆ لە هەموو روویەکەوە لە تەنگەژەیەکی قووڵدایە.

ئەو پرسیارە دەکرێت ئایا کارێکی ئاساییە سەرەرای ئەوەی پارتی زۆربەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە دەست بەسەر زۆرینەی پۆستەکاندا بگرێت؟

ئەو هەرێمە ساڵەهایە وەکو دەووترێ پارتی و یەکێتیی وە بە تاێبەت گوایە هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی دەستیان بەسەر هەموو سەرچاوە و چومکەکانی ژیاندا گرتوون، ئایا شیانی هەیە بەشداری گۆڕان لە دەسڵات بارودۆخەکە بەرەو ئاقارێکی باشتر بڕوات؟

هۆشیار عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا بێگومان ئاسایی نییە، بە تاێبەت ئێمە کە دەزانین مەسەلەی زۆرینە بوونی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دووا هەڵبژاردنەکاندا پرسیار و گومانیگەورەی لەسەرە ، پرسیار و گومانی گەورە لەسەر شەرعیەتی ئەم زۆرینە بوونە هەیە بە هۆێ ئەوەی لە رێگای نەوت و پارەوە توانیوە دەسەڵاتی خۆێ نەک هەر لەم هەڵبژاردنە بەڵکو لە هەڵبژاردنەکانی تریشدا بسەپێنی، جیاواز لەوە هیچ هەڵبژاردنێک نیە لە کوردستانی عێراق بە پاک و بێگەردی بروا بەرێۆە و رێژەیەکی بەرچاوی فراوان ساختەکاری تێدا نەکرێ".

کاک هۆشیار هەر وەها دەڵێت " سیستمی هەڵبژاردن واێکردووە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەسەڵاتی خۆێ بسەپێنێ، ئەویش بریتیە لە سیستمی تاک بازنەیی، ئێمە لە رابوردووشدا لەسەر زاری رێکخەری گشتی ئەوەمان راگەیاندووە کە سەپاندنی مۆدیلی بە بنەماڵەیی کردنی حوکمی سیاسی لەعێراق، لە کوردستانی عێراق لای ئێمە رەتکراوەیە، ئێمە بە هیوابوین پارتی دیمۆکراتی کوردستان خۆیان وەکو حزبێک باس لە دیمۆکراسیەت دەکەن هەست بەوە بکەن کە گواستنەوەی دەسەڵات لە مامەوە بۆ بۆ برازا وە لە ئامۆزایەکەوە بۆ ئامۆزا، ئەوان دەبوایە ئەم جۆرە مۆدیل و سیستمی حوکمی بنەماڵەییە بە شیاو نەزانن بۆ هەرێمەکەمان "".

کاک هۆشیار سەبارەت بەوەی کە لە رابوردوودا ترۆسکەیەک، ئومێدێک هەبوو، ئۆپۆزسیۆنێک هەبوو یان میدیایەکی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمرۆ شتێکی وا لە ئارادا هەیە، دەڵێت " ئەوەی لە رابوردوودا هەبوو بەشێکی زۆری ئەو ئومێدە پەیوەست بوو بە کارەکتەری نەوشیروان موستەفاوە وە دەرکەوت دووای مردنی ئەو ئەم لەشکەری نارەزایەتیە تا رادەیەکی زۆر تێک شکا وە هاتە دوواوە، بەشەکەی تری گێدراوە بە مەسەلەی نەوتیەوە، نەوت لە کوردستان عێراق بە دەست گروپەوەیە وە داهاتەکەی بە دەست گروپەوەیە وە بە پارەی نەوت دۆخێکیان درووستکردووە کە کۆنترۆڵی میدیا کراوە، میدیای نەوتی ئێستا فەزای گشتی کوردستانی عێراقی داگیر کردووە، ئاراستەی سیاسی کۆمەڵگەکە بە دەست ئەم میدیا نەوتیەوە وە میدیای نەوتەکەش بە دەست حزبێکی دیاریکراوو و ئاراستەیەکی دیاری کراوەوە هەیە، وە ئێستا ئەگەر تێبینی بکەیت ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکان ئەکڕن، پەرلەمانتار ئەکڕن، میدیاکار ئەکڕن، شاعر ، نووسەر، هەڵسووڕاو، بە ناو رۆشنبیر، هەموو ئەوانە چووکیان دا داوە لە بەرامبەر ئەمەدا و ئاڵای سپیان هەڵکردووە لە بەردەم ئەجندا تاێبەتیەکانی ئەو حزبانە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:15 0:00

XS
SM
MD
LG