Accessibility links

هیندستان بەنیازە لە واڵایی ئاسماندا بنکەیەک دابمەزرێنێت


نیودلهی – هندستان ڕایگەیاند بەنیازە و پلانی هەیە بنکەی ئاسمانی تایبەت بەخۆی دامەزرێنێت. سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانیی هندستان (کەی سیڤان) بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند ساڵی 2030 وڵاتەکەی بنکەیەکی 20 تەنی لەخولگەی زەویدا دادەمەزرێنێت.

ووتیشی هندستان لە گەڵ هیچ وڵاتێک لەم پلانەدا بەشدار نابێت.

هەروەها سیڤان ووتی بنکەی ئاسمانی پێویستیە بۆ پشتیوانیی چوونی یەکەم ئاسمانگەڕی وڵاتەکەی بۆ ئاسمان و ئاژانسی ئاسمانی دەستیکردوە بە ئامادەکاریەکان بۆ نارندی 3 ئاسمانگەڕ بۆ ئاسمان لە ساڵی 2022دا.

پرۆژەی بنکەی ئاسمانی هەنگاوێکی سەرەکی خواستەکانی هندستانە بۆ گەشتن بەواڵایی و زانیاری زیاتر زانین لەسەری. پلانیشی هەیە لەمانگی 7دا ئەرکی دووهەمی بەرەوە مانگ بچێت.

تەنها بنکەی ئاسمانی کە لەئێستادا لەئاسمان کاردەکات ، بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتیە و چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارن، کەبریتیە لە NASA (وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا)، Roscosmos (ڕوسیا)، JAXA- Japan Aerospace Exploration Agency (ژاپۆن)، European Space Agency (ئەوروپا) و Canadian Space Agency (کەنەدا).

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا دەکات کار بکرێت دەرهاویشتە گازیەکان بەڕێژەی 55% کەم بکرێتەوە.

برۆکسل (ڕۆیتەرز) – ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرس داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد وەک ئامانج کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتە گازیەکانی دەبێتە هۆی گەرمبوونی بەرگی هەوای زەوەی بەڕێژەی 55% هەتا ساڵی 2030. ئەو ڕێژەیە زۆر زیاترە لەوەی یەکێتی ئەوروپا لەئێستادا بەڕێژەی 40% کاری بۆ دەکات.

هەروەها گوتێرس لەپەیامێکدا بۆ دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەر لەکۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت " دەبێت گەورەترین قەباری ئابوری لەجیهاندا بۆ خۆلادان لە خراپترین دەرەئەنجامی گەرمبوونی زەوی ڕابەربێت و هەوڵبدات بۆ کەمکردنەوەی بەرزیی پلەی گەرما بەڕێژەی 1.5 پلەی سەدی.

کۆبوونەوەی ڕابەرانی 28 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا، دوا کۆبوونەوە دەبێت بەر لە کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەربارەی ووتوێژی کەش و هەوای جیهان لە مانگی 9ی داهاتوودا.

لەنامەیەکدا گوتێرس لەمانگی 5ی ئەمساڵدا ئاراستەی دۆناڵد توسکی کردبوو دەڵێت "سەرلەنوێ پشتان پێدەبەستین بۆ دەرخستنی ڕابەرایەتی یەکێتی ئەوروپا".

سەرباری ئەمەش دەڵێت "دەکردنی راگەیاندنێک بەئامانجی کەمکردنەوەی دەرهاویشتە گازیەکان بەڕێژەی 55% پەیامێکی بەهێز دەبێت".

هەروەها داوای لە ڕابەران کرد بەقۆناغ دەست لە سووتەمەنی خەڵوز هەڵگرن و دوای ساڵی 2020 ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ویستگەی بەرهەمی ئیلیکتریکی نوێ ئەوەی کار بەخەڵوز دەکات نەدەن.

توێژینەوەیەک خواردنی خێرا بەنەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبەستێتەوە.

سیدنی – توێژینەوەی زانکۆی نیشتمانی ئوستورالیا (ANU) ئاگاهی دەدات لەبوونی پەیوەندی لەنێوان کالۆری لەگۆشتی خواردنی خێرا و نەخۆشیەکانی مێشکدا، لەوانە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.

سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "ئەمە وەک خواردنی میشکی خۆت وایە، لەڕاستیدا ئەم سیستەمی خۆراکە زۆر خراپە، هەروەها ئەنجامدانی وەرزش بەکەمی یاخود ئەنجام نەدانی.

توێژینەوەکەی (ANU) هەروەها پەیوەندی نێوان شەکرەی جۆری2 و ئەو جۆرە خواردنانە پێکەوە دەبەستێتەوە، کە زۆرینەی کات دەبێتە هۆکاری قەڵەوی و پەک کەوتنی خێرای کارەکانی مێشک.

نەخۆشی لەبیرچوونەوە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانە لە نیوان ئافرەتانی ئوستورالیادا، لەکاتێکدا لای پیاوان لەپلەی دووهەمدایە دوای نەخۆشیەکانی دڵ.

توێژەرەوان پێیان وایە پەیوەندیەکی ڕوون هەیە لەنێوان پەکەوتنی مێشک و پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی ناتەندروست وهەروەها وەزش نەکردن.

ئاگاهیەک هەیە کە خواردنی خێرا و ئامدەکراو ئەوەی هەرزانەوە و بەفراوانی لەبەردەستدایە، کالۆری زۆر و شەکر و چەوری لەخۆدەگرێت، زیانی گەورەی هەیە.

توێژینەوەی (ANU) دەڵێت بەدڵنیایی‌یەوە لەگەڵ گەشتنی مرۆڤ بە نیوەی تەمەن زیانەکانی بەمیشک دەگات دواتر چارەسەر ناکرێن.

پرۆفیسۆر نیکۆلاس شیربوین دەڵێت شێوەی بەسەربردنی ژیان زۆر گرنگە.

هەروەها دەڵێت سیستەمی (خۆراکی کەم سوود) دەبێتە هۆی قەڵەوی، ئەمەش پەرە دەسەنێت ئەگەر چالاکی لەش کەمتربێت، کەدەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەوکردنی جەستە، ئەگەر ئەمەش بەردەوام بێت ئەوا زیان دەگەێنێت، دەبیتە هۆی لەناوچوونی خانەی هەستەدەمارەکان، بۆیە کاریگەری لەسەر کارەکانی مێشک هەیەو لەکۆتاییدا دەبیتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە لەگەورە تەمەنیدا".

1\3ی کەسانی گەورە گرفتی قەڵەوییان هەیە.

توێژینەوەکە دەڵێت نزیکەی 1\3ی کەسانی بەتەمەنی دانیشتوانی جیهان گرفتی قەڵەوییان هەیە، ئامۆژگاری بۆ ئەوە، خۆاردنی باش بخوڕێت و لەمنداڵیەوە وەرزش بکرێت و بەردەوام بێت.

ئامارەکان ئاماژە دەدەن لەجیهاندا نەخۆشی لەبیرچوونەوە تووشی 50 ملیۆن کەس دەبێت، تێچوونی چارەسەری لەسەرانسەری جیهاندا لەگەڵ نەخۆشی زەهایمەر زیاترە لە 800 ملیار دۆلار.

لەئێستادا هیچ ڕێگریەک یان چارەسەرێک بۆ جۆرەکانی نەخۆشی لەبیرجوونەوە و زەهایمەر نیە.

بەڵام هەندێک دەرمان تەشەنەسەندنی خێرای خاو دەکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00

XS
SM
MD
LG