Accessibility links

دوو توێژینەوە سەبارەت بە زیانی خواردنی دروستکراو بەڵگەی دەخەنە بەردەست


(ڕۆیتەرز) – دوو توێژینەوەی نوێی فراوان گەشتنە ئەو ئاکامەی، ئەو کەسانەی زۆر خواردنی دروستکراو دەخۆن ئەگەریان زیاترە تووشی نەخۆشی دڵ و تەنانت مردنی پێشوەخت بن، بەراورد بەوانەی خواردنی ڕۆژانە خۆیان دروستی دەکەن و دەیخۆن.

زۆرینەی کات ڕێژەی شەکر و چەوریی و کالۆری بەرز دەبێت لەو خواردنانەی لەکارگەدا دروست دەکرێت و بەهای خۆراکیان تێدا نیە. زۆر خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە بۆ سەروەختێکی دوور پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەکێشەی تەندروستی جیاوازەوە هەیە، کە لەوانیە ببێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەوبوون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ و شێرپەنجە و خەمۆکی.

دوو توێژینەوەکەی لە گۆڤاری پزیشکی بریتانیا BMJ بڵاوکراوەتەوە، بەڵگەیە لەسەر مەترسیە تەندروستیەکانی ئەو خۆراکانەی لەکارگەدا دروست دەکرێن.

یەکێک لەتوێژینەوەکان دەڵێت "خواردنی 4 جار لەوجۆرە خواردنانە پەیوەندی هەبوە بە بەرزبووونەوەی ڕێژەی 62% مەرتسی مردنی پێشوەخت " توێژینەوەی دووهەم دەڵێت "بەرزنوونەوەی 10 خاڵی سەدی لە بەشە خواردنێکدا پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی 10% مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و لوولەکانی دەماری خوێنەوە هەیە.

مارک لۆرانس پرۆفیسۆری تەندروستی گشتی و خۆراک لە زانکۆی (دیکین) لە شاری جیلۆنگ لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و ئاگەداری توێژینەوەکانە دەڵیت "ئەگەری زۆرە ئەو مادە کیمیاوی و دەرمانانەی دەکرێنە خۆراکەوە بۆ مانەوەی وەک نوێ، ڕۆڵی هەبێت لەسەر تێکدانی پێکهاتەی خواردنەکان".

دەشڵێت "تەنها پەیوەندی بە سۆدێۆم و چەوریە قورسەکانەوە نیە کە بە مەترسیدار لەخواردندا دادەنرێن".

توێژینەوەکە لەسەر پەیوەندی خواردنی دروستکراوە و مردن دەڵێت ، هەموو 2 ساڵیک ئامار لەسەر شێوەی خواردن بۆ نزیکەی 20 هەزار کەس زۆرینەیان ئیسپانی بوون کۆ کراوەتەوە و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 91 ساڵ بوە و لەنێوان ساڵانی 1999 و 2014دا کراوە، لەو ماوەیەدا 335 کەس گیانیان کردوە.

توێژینوەکە بۆی دەرکەوتوە ئەوانەی بڕێکی زۆر خواردنی ئامادکراویان خواردوە، واتە زیاتر لە 5 ژەم ڕۆژانە، ئەوکەسانەبوون کێشیان زۆر بوە و جگەرەیان کێشاوە و بەبەردەوامی خواستی خواردنی خێرایان هەبوە و ئالوودەی تەماشکردنی تەلەفزێۆن بوون و لەنێوانیاندا کەسان هەبوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و شەکرە و بەرزیی فشاری خۆێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ و خەمۆکیان هەبووە.

بەڵام توێژینەوە لە پەیوەندی نێوان خۆراکی ئامادەکراو و نەخۆشی دڵ و لولەدەمارەکان، لێکۆڵینەوەی لە 6 جۆر سیستەمی خواردن بۆ 105 هەزارک کەسی گەورە لە فەرنسا کردوە. توێژەرەوان بەدواداچونیان بۆ ماوەی 5 ساڵ کردوە کاتیک مامناوەندی تەمەنیان 43 ساڵ بوە.

لە میانەی توێژینوەکەدا 1409 کەس کێشەی تەندروستی پەیوەندیدار بە دڵ و لوولەدەمار وەک هێرشی دڵ و جەڵتە لایان ڕوویداوە.

ماریا بیس راسترۆلۆ لە زانکۆی ناڤارا و گەورە توێژەرەوە دەڵێت "خواردنی بەردەوامی خۆراکی ئامادە پەیوەندی بەلاوازیی تەندروستی و بەرزبوونەوەی ڕێژی مردنەوە هەیە".

هەروەها دەڵێت " تائێستا لامان ڕوون نەبۆتەوە چ جۆرە خۆراکێک لەویدی خراپترە یان زیانی زیاترە".

بەبەردبوەکانی مۆزەخانەی سمسۆنیان کە دەگەڕێتەوە بۆ ملیارەها ساڵ لەمەوبەر سەرسامت دەکات

بەر لە 70 ملێۆن ساڵ ڕۆژێک بۆ دایناسۆری جۆری ترایسیرابتۆس دوا ساتی ژیانی بوە، بەربەردبووی ئەم دایناسۆرە لەژێر بەبەردبووی دایناسۆری جۆری تیرانۆسۆرۆس رێکس دانراوە وەک کە ڕاوی دەکات و ئامادەیە بیخوات.

دایناسۆرە گەورەکان و گیانلەبەرە دێرینەکان لەوانە تەمبەڵی زەوی کە بەقەبارەی فیل بوە بەشێکە لەو بەبەردبوانەی نمایش کراون لەمۆزەخانەی بەبەردبوەکانی مۆزەخانەی سمسۆنیانی سەروشتی و نیشتمانی لەواشنتن و 8ی ئەم مانگە کرایەوە.

بەپێچەوانەی نموونەکانی لەمۆزەخانەکانی جیهاندا بەدی دەکرێت و هەوڵدەدرێت بەجوانترین شێوە گیان لەبەرەکان دەرخات، مۆزەخانەی سمسۆنیان بەشێوەیەکی جیاواز نمایشی بەبەردبوەکان دەکات وەک سروشتیی نیشانیان دەدات، بۆ نموونە گورگی (دایر) وا دەرەکەوێت هەوڵی ڕاوکردن دەدات.

ماسێۆ کارانۆ سەرپەرشتیاری نمایشی داینەسۆرەکان دەڵێت "ئایا دەزانێت هەموو باڵندەکان لە دایناسۆرەوە هاتوونەتە خوارەوە".

هەروەها کارانۆ دەڵێت "ئێمە ئێستا دەزانین دایناسۆرەکان بەخێرایی نەشو نمایان کردوە، زۆر چالاکیش بوون، زۆر لە دایناسۆرەکانی لێرە دەبینرێت مەرج نیە پێکەوە لەهەمان سەروەختدا ژیابن، هەرجۆرە لە گەڵی جۆرێکی‌دیکە ملێۆنێک ساڵ یان دوانی جیاوازە، زۆر سیتەمی ژینگەی دایناسۆرەکان جیاواز بوە، وەک هەمەڕەنگی و سیستەمە جیاوازەکانی ژینگەی لەئێستادا هەیە".

پیشنگاکەی بەم دوایانە نوێ کراوەتەوە، سەرەتای کۆنترین ژیانی سەر زەوی نمایش کردوە و چۆن کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و سیستەمی ژینگە و جیۆلۆجی بە درێژایی 3.7 ملیار ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. مۆزەخانەکە زیاتر لە 700 بەبەردبوو لەخۆ دەگرێت، لەوانە ڕەوەک و مێرو و خشۆک و بێ‌بڕبرەکان، مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ ملیارەها ساڵ لەمەوبەر.

ئەو دارخورما بەبەردبوەی لە جەمسەری باکوور دۆزراوەتەوە دەردەخات ئەو ناوچەیە گەرم بوە. هەروەها ئەسپی بچووک کەلەئەمرۆدا هەن، بەر لە 52 ملێۆن ساڵ باپیرانیان ژیاون. تەنانەت بەربەردبووی پاشماوەی دایناسۆر نمایش کراوە.

لەنێوان ئەم هەموو بەبەردبوانەدا پەیامێک هەیە دەربارەی زەوی و گرنگی داهاتو و کارکرن بۆ مانەوەی ئەم هەسارەیە بەزیندویی.

ناسا: بەم زوانە هەسارەی بیرجیس پرشنگدار دەردەکەوێت

ئاژانسی ناسا دەڵێت بەم زوانە هەسارەی بیرجیس (موشتەری) دەکەوێتە نزیکترین ئاست لە زەویەوە و بەتایبەتی لەم مانگەدا، تەنانەت چاودێرانی ئەستێرەکان و ئاسمان دەتوانن بەچاو بیبینن، ئەگەر تلیسکۆبی ئاساییش بەکاربێت ئەوا مانگەکانی دەبینرێت.

هەروەها ناسا کە وێنەی هەسارەکەی لە ماڵپەری خۆی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت " بیرجیس گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و بەچاو دەتوانرێت ببینرێت، ئەگەر بە تیلسکۆبی ئاساییش بێت ئەو هەر چوار مانگی لەدەوری دەخولێنەوە دەبینرێن".

ئاژانسەکە دەشڵێت "ڕۆژی 2شەممە کاتێک هەسارەی بیرجیس و زەوەی و کەیوان دەکەونە سەر یەک هێل باشترین دەرفەتە بۆ بینینی بەڕوونی، ئەم ڕووداوە ناونراوە بە(ئۆپۆزشن) لەنێوان 14 بۆ 19ی مانگی 6 بەباشی دەبینرێت، هەوادارنی توێژینەوە لەسەر ئەستێرە و هەسارەکان دەتوانن بەشێوەی جیاواز دیمەنی جێگوڕکێ هەسارەی بیرجس و کەیوان ببینن و هەموو شەوێک لەگەڵ خولانەوەیان لەئاسماندا گۆڕانکاری ڕوودەدات.

ناسا پێشنیاری کردوە بۆ زیاتر بینینی وێنەی هەسارەکە دەتوانن سەردانی ماڵپەری ناسا بکەن کە ڕۆژانە وێنەی نوێ دادەنێت بە تیلسکۆبی جۆنۆ کە بەدەوری هەساری بیرجسدا دەسووریتەوە وێنەکان دەگیرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:11 0:00

XS
SM
MD
LG