Accessibility links

سەرۆکی مەکسیک دەڵێت ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا مافی کۆچبەران دەپارێزێت


سەرۆکی مەکسیک ئاندرێس لۆپێز ئۆبرادۆر لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری پشتیوانانیدا لە شاری تیوانای سنوری باکوری وڵاتەکەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نوێی کۆچبەران لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا مافەکانی مرۆڤی پەنابەران دەپارێزێت و پەیوەندییەکی دۆستانەش لەگەڵ ئەمەریکادا دەهێڵێتەوە.

لۆپێز ئۆبرادۆر گوتیشی بەبەێ ئەوەی بخوازێت ئامادەبوو ئەوەیش باجی گومرگ لەسەر بەرهەمەکانی ئەمەریکا دابنێت ئەگەر وتووێژەکان لە واشنتۆن بۆ ڕێککەوتنێک سەرکەوتوو نەبووایە.

ئەو گوتیشی " ئێمە خۆشحاڵی دەردەبڕین بەبۆنەی ڕێککەوتنەکە چونکە بارودۆخێکی زۆر سەخت بوو.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە مەکسیک ڕازی بووە بەوەی بەرنامەکانی سنور فراوان بکرێت و ئەمەریکا ئەو کەسانەی کە دێن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی بگێڕێتەوە بۆ مەکسیک تا ئەوەکاتە دۆسێکەیان یەکلایی دەبێتەوە.

ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی هەینی پاش سێ ڕۆژ لە وتووێژکردن لە واشنتۆن ڕاگەیەندرا بوو بەهۆی دوورخستنەوەی هەڕەشەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ سەپاندنی لەسەدا 5 ی باجی گومرگ بەسەر بەرهەمەکانی مەکسیک کە بڕیار بوو لە ڕۆژی دووشەممە 10 ی مانگی 6 وە دەستپێبکات.

XS
SM
MD
LG