Accessibility links

قەیرانی ئابوری و سیاسی ڤەنزوێلا کاردەکاتە سەر ژیانی منداڵان


ڕێکخراوی مناڵپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە UNICEF دەڵێت قەیرانی ئابوری و سیاسی لە ڤەنزوێلا کاریگەرییەکی وێرانکەری بۆ سەر ملیۆنان منداڵ هەیە.

ڤەنزوێلا پێشتر یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین ئابوری ناوچەکە و بە نمونەی ژێرخانی خزمەتگوزاری تەندروستی و خزمەتگوزارییە بنچینییەکانی تر بۆ هاووڵاتیان دادەنرا. وڵاتێکیش بوو کە منداڵان تیایدا گەشەیان دەکرد. ئەم بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕا.

نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات یەک لەسەر سێی مناڵانی ڤەنزوێلا پێویستان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. دەشڵێت ئەوان بێ بێ خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانی وەکو خۆراکی باش تەندروستی و پەروەردەن.

ئەو ڕێکخراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت ترسی ئەوەی هەیە دەستڕانەگەیشتنی منداڵان بە پێویستییە بنچینەییەکانیان وایان لێ بکات زیاتر لە مەترسی تەندروستیدابن. گوتەبێژی UNICEF کرستۆفەر بولیراک دەڵێت کاریگەرییەکانی قەیرانی سیاسی و ئابوری ڤەنزوێلا شتێکە کە ڕوون و ئاشکرایە.

دەڵێت بۆ نمونە مردنی منداڵانی ژێر تەمەن پێنج ساڵ لە ساڵی 2014 وە بۆ 2017 دوو هێند بووە.

جگە لەمە دەشڵێت 190 حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی دیفتیریا یان دەردە گەرو و 558 حاڵەتی سورێژە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا تۆمار کراون.

UNICEF دەڵێت سیستەمی تەندروستی ڤەنزوێلا تێکشکاوە. زۆربەی پزشکان و پەرستاران وڵاتەکەیان بەهۆی خراپی باری ئاسایش جێهێشتووە. هەروەها دەشڵێت دەرمان و کەرەستەی تەندروستی لە بنکەکانی تەندروستیدا کەمیان کردووە.


XS
SM
MD
LG