Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار دەدات هەندێک لە کارمەندەکانی لە سودان بهێنێتە دەرەوە


نەتەوە یەکگرتووکان وتی هەندێک لە کارمەندەکانی بەشیوەیەکی کاتی دەهێنێتە دەرەوەی سودان بەهۆی ڕەوشی ئاسایشی وڵاتەکەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سودان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

تیمەکانی فریاکەوتنی سەر بە ئۆپۆزسیۆن وتیان ڕۆژی دووشەممە ژمارەی کوژراوان بەهۆی توندوتیژییەکانەوە بەرزبۆتەوە بۆ 108 کەس و واپێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە زیاد بکات. بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی وتی ژمارەکە لە 46 کوژراو تێپەڕی نەکردووە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق وتی " ئەوەی دەیکەین گواستنەوەی هەندێک لە کارمەندەکانمانە لە سودان. هەندێک کارمەند لەوێ دەمێننەوە بەڵام هەندێکی دیکەیان بەشێوەیەکی کاتی بەهۆی بارودۆخی ئاسایشی وڵاتەکەوە دەگوازرێنەوە."

وتەبێژەکە هیچ زانیارییەکی نەدا لەسەر ژمارەی ئەو کارمەندانەی دەگوازرێنەوە و ژمارەی ئەوانەشی کە دەمێننەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە نەدا دەگوازرێنەوە بۆ کوێ و کەی دەگەڕێنەوە. وتی تەنها مەدەنییەکان دەگوازرێنەوە و هیچ کارمەندێک لەوانەی جلی فەڕمی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پۆشیوە سودان جێناهێڵن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG