Accessibility links

ڕازاو عەبدول مەحمود: خواستی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە حکومەتدا لە پێناو پۆستەکانی خۆیانە


لە کاتێکدا هەروادێ و قەیرانی سیاسی و تەنانەت داراییش لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر قوڵ دەبێتەوە، یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان سەبارەت بەوەیە کە ئایا ڕای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا قسەی خۆی هەیە لەسەر ئەو کێشانە کە بە ئەندازەی جیاواز کاریگەرییان هەیە لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.

لێرەشدا بمانەوێت و نەمانەوێت ئەو پرسیارەش دەکرێت لەسەر ئەوەی ئەگەر خەڵک قسەشی هەبێت لەسەر ئەو ڕەوشە ئایا گوێی لێ دەگیرێت؟!

ڕازاو عەبدول مەحمود، چاودێر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت لەوبڕوایەدایە سیاسەت لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دووچاری مایەپووچی بووە و هەروەهاش لە بزووتنەوە جەماوەریەکەیدا دەستەبژێر نییە، وە دەشڵێت ئەڵبەت ئەمەش بەدەر نییە لەو دۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەکەش.

ڕازاو عەبدول، میسر و تونس وەک دوو ئەزموونی سەرکەوتوو لە بەهاری عەرەبدا بە نمونە دەهێنێتەوە و دەڵێت وەلێ لە هەرێمی کوردستان ئەزمونەکانی وەک سودان و لیبیا دووبارە دەبنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ڕازاو عەبدول مەحمود، ئاماژەش بەوە دەکات کە کۆمەڵگەی کوردی لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی زیندوو نییە و هیچ هەنگاوێک نانێت، وەک دەڵێت ئەوەتا ئەگەر سەیرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت دەزانرێت ڕەوشەکە چۆنە و دەشڵێت کۆمەڵگەی کوردی دامەزراوەیەکی پەروەردەی نییە و خاوەنیشی نییە و هیچ ڕوناکییەکیش لە دەستەبژێرەکاندا نابینیت تا بەرەنگاری ئەو ڕەوشە ببێتەوە کە هەیە، وە دەشڵێت ئەوەتا لە زۆنی سەوزدا لە هەرێمی کوردستان بێسەروبەرییە و هیچ خاوەندارێتییەک نابینرێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG