Accessibility links

لەتیف فاتح فەرەج: شەڕی کەکوک، شەڕی ئابوریە، شەڕی بەرژەوەندی و کۆمپانیا نەوتەکانە


Latef Fatih Faraj
Latef Fatih Faraj

کێشەی کەرکوک و یەکلاکردنەوەی پارێزگاری کەرکوک بوەتە خاڵی مشت و مڕ لە نێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دییمۆکراتی کوردستان. یەکێتی دەمێکە بەوە تاوانبار کراوە ە دەکرێ کە لە بەرامبەر پارتیدا زۆر سازشیکردووە، ئاخۆ ئەم جارەش شیانی هەیە سازش بکەن و ملکەچی داخوازیەکانی پارتی بن؟

ئەگەر یەکێتیی هیچ مافێکی نییە لەوەی کێ هەولێر و دهۆک بەرێوە دەبات، دەبێ پارتی ئەو مافەی هەبێت کێ کەرکوک بەرێوە دەبات؟

رۆژنامەوان لەتیف فاتح فەرەج لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بۆچی لە دووای 16ی ساڵی 2017 وە یەکێتیی و پارتی نەگەیشتنە ئاکامی ئەوەی کە پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنێن، بۆچی گەیشتە ئەوەی کە ململانیەکە بتەقێتەوە، دیارە بە راستی ئەوە شەڕی قسەیە، شەری ئابوریە، شەری کۆمپانیا ی کاری قەیوانە، شەڕ نەوتە، شەڕی هاڤانا و بایە حەسەن و شەڕی خەبازە و بابە گورگور، شەڕی بەرژەوەندیەکانی خۆیانە".

کاک لەتیف هەر وەها دەڵێت " ئەگەر یەکێتی لە 1/11/2017 کەسێکی دابنایە کە پارتی دڵنیا بوایە بەرژەوەندیەکانی ئەپارێزی و بە دەم خواستەکانیەوە دێت، من لەو بروایەدام هیچ کێشەیەک درووست نە دەبوو، مەسەلەکە سازش نییە، مەسەلەکە ئەوەیە ئەمانە شەڕی لێدان لە بەرژەوەندی یەکتر ئەکەن، لە دوواێ 16ی 2017 وە تا ئەمرۆ نەیانتوانیوە بچووکترین کێشەی کەرکوک چارەسەر بکەن، من برواشم وایەلە مەسەلەی ئابوریدا زۆر سازش ئەبێت ".

کاک لەتیف دەشڵێت " خەڵکی کەرکوک ئەوەی من ئاگادارم ، ئەوەی کە من لە ناویاندا ئەژێم، ئەوەی کە من لە گەڵیانا هەڵس و کەوت دەکەم بە تورکمان و کورد و عەرەبیشەوە، ئاشتیان ئەوەی، پێکەوە ژیانیان ئەوەی، ئەیانەوێ بژین بە ئارامی، من هەموو جارێک ووتومە مناڵی کەرکوکی بە کورد و تورکمان و عەرەب و کلدوئاشوریەوە لە ژێر سەقفی یەک نەخۆشخانە مناڵ لە داێک ئەبن وە لە یەک گوڕستاندا ئەنێژرێن، ئەمان گرفتیان ناوێ ئەوە هێزە سیاسیەکان، ئەوە دەسەڵاتە، لە 59ش وابوە، لە شەستەکانیش وابوە، بەردەوام دەسەڵاتە، حیزبە سیاسیەکانن کێشە درووست دەکەن ئەگینا خەڵکی کەرکوک دەتوانن پێکەوە بژین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:13 0:00

XS
SM
MD
LG